ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەت لەبارەی دابەش كردنی مووچەوە ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی خشتەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی مەدەنی و سەربازی كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی خشتەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی مەدەنی و سەربازی كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە ڕایدەگەیەنێت، خشتەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی مەدەنی و سەربازی كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە، هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، تەنیا لەبەر ئەو ڕێكارانەی كە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، دەكەوێتە دوای ئەو ڕێكارانە.

دەشڵێت، فەرمانبەران، هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەكانیان لە خەزێنەكانی وەزارەتی دارایی ئامادەیە و بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جوتیار عادل ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەم ڕێكارانە تەنیا بۆ پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران، هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەكانیان گیراوەتەبەر.

ك.ج

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان