ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە شارباژێڕ كەسێك لەسەر ڕاوكردنی كەو دەستگیر كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای پشووەكان هێزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان لە ئامادەباشیدان لەپێناو ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران پۆلیسی دارستانی ماوەت كێوماڵێكیان ئەنجامدا لەپێناو ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و پارێزگاریكردن لە ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان و سنووری گوندەكانی (قامیش، سەفرە، گەڵاڵە)ی گرتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا توانرا ڕاوچیەك دەستگیر بكرێت، كە بەمەبەستی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی هاتبووە سنورەكە و هاوكات دەستگیرا بەسەر ٣ باڵندە (كەو)ی ڕاوكراو لەگەڵ یەك چەكی جۆری تاپڕ و ١٣ فیشەكی تاپڕ و ٦ دەستە داو هەروەها یەك لایت و ١٣ سنگی ئاسن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

ووردەكاری ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە چەند شارێكی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بومەلەرزە لە دوو كاتی جیاواز چەند ناوچەیەكی هەرێم دەهەژێنێت.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:4 خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارەكانی شەقڵاوە بە دووری 45 كیلۆمەتر و و كفری بە دووری 52 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 54 كیلۆمەتر هەژاندووە.

ناوەندەكە ئاشكراشیكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 كاتژمێر 12:15 خولەك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵی 10 كیلۆمەتر شەقڵاوە بە دووری 37 كیلۆمەتر و سلێمانی بەدووری 46 كیلۆمەتر و هەڵەبجەی شەهید بەدووری 48 كیلۆمەتر هەژاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، بومەلەرزەكان هیچ زیانێكی بەناوچەكان نەگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سبەی، تاوە باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەبارێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش ئەگەری تاوە بارانی كەمی كورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی گەرما عیراق و هەرێم دەگرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەو نزمە پاڵەپەستۆ گەرمییە وەرزییەی ناوچەكانی وڵاتی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ خۆیدا تۆپەڵە هەوایەكی گەرم و وشك دەهێنێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، بەو هۆیەوە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بۆ بەرزترین ئاست لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرز ببنەوە بەتایبەتی لە ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە و دوو شەممە.

ئاشكراشی كردووە، كە لە شارەكانی باشوور پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلە و لە بەغدا 48 پلە و لە كەركوك بۆ 44 پلە.

لای خۆشیەوە، مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەئەمڕۆ هەینییەوە پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان