ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کۆمەڵێک نوکتە و قسەی خۆش کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاوبونەتەوە


خێزان

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نوکتە و قسەی خۆشە کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاوبونەتەوە:

1

2

3

4

5

6

7

8

9

10

11

12

13

14

15

16

سەرەگرتن بۆ گوڵەبەڕۆژە بۆ کەرەنتینە لە ماڵەوە

١٧

١٨

 

چەند نوسینێکی تەنزی د. شێرکۆ عەبدوڵڵا لەسەر کۆرۆنا:

1

کۆرۆنا فێری کردین

ڕەببی ماڵی ئاوا بێ لە گەڵ حازریدا، ڤایرۆسی ھێژا جەنابی کۆرۆنا فێری کردین کە:
شەھادەو پسپۆڕیی فشەن، ھەموو کەس دکتۆرو ڕاوێژکاری تەندروستییە.
* ئینسان بەبێ تەوقەکردنیش ئەژی.
* سەرچۆپی بە ماسک و دەستکێشەوە تامێکی تری ھەیە.
* فاتیحا بە مەسیجیش دائەدرێ.
* ئامدیوکردنی نەفەری قاچاخ بەقەد تیجارەتی حەشیشە مسۆگەرە.
* ژنی داماو حەوت پەراسووی لە ئۆمەتی محەممەد زیاترە، بۆیە تەحەمولی ماڵەوەی پێ ئەکرێ.
* کچیش سمێڵی ھەیە.
* مەکتەب ھەبێ و نەبێ وەکو یەک وایە.
* کافتریا نیعمەتە ئەگینا شێت ئەبی بە دەست ئەولادی بێ ئیشەوە.
* ژمارەی دانیشتوانی ژێرپردەکە لەپەکین زیاترە.
* ئەوی لە مشک بێ جەواڵ ئەدڕێ و ئەوی لەئێران بووبێ خەتەرە.
* ڕەشکە بەتایبەت خوا بۆ کۆرۆنای دروست کردووە، لە گەڵ سیرو زەنجەفیلدا.
* ھەر وڵاتێ ئەردۆغان سەرۆکی بێ، خوا بەڵای تری بۆ نازڵ ناکات.
* حکومەت ئەگەر ڤایرۆسی پێ دروست نەکرێ ڤایرۆسی پێ بڵاوئەکرێتەوە.
* شەرت نییە ھەموو شتێکی چینی عادی بێت.
* ھەر شتێ سەبەبەکەیت نەزانی بیهێنە بەسەر شەمشەمە کوێرەدا.
* بۆ بڵاوەپێکردنی موزاھەرەو ڕێپێوان، پژمەیەک سەد ئەوەندەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان موھیمە.

 

2

وا ئەزانن رەمەزانم

* ئەگەر کۆرۆنا بە جنێو نەقڵ بوایە، کورد قڕی تێئەکەوت.
* خۆزگە کۆرۆنای ھەموو پۆزەتیڤەکان مەسئول بوایە.
* کۆررۆنا: کۆکەکەم زۆر ناخۆشە. وشکە.
+دکتۆر سەعد ئەلحلی: موشکیلە نییە تفی لێ ئەدەین.
* قوڕمساغێ لەوبنی دنیایە نان و شەمشەمەکوێرەی خواردووە، من لێرەوە ئەبێ دەمامک ببەستم. بژی عەولەمە.
* من دۆکیومێنتی ئاوی زەمزەمم، ئەو قەناعەتی بە مەسیجی ڤۆدکایە.
* ڕوومنایە بە باوکم بڵێم مەسئولم، با ھەر وابزانێ چەتەم
* وڵاتێ کە تەئریخەکەی ئاوا بۆگەن بێ، پێویستە گوو بکەیتە جوگرافییەکەی و بەجێی بێڵی.
* ئای لەو فەرھادەی کە خۆی کۆرۆنایەو شیرینی بۆ ئەکەن بە قەرەنتینە.
* خۆشترین شت ئەوەیە ماچێک تووشی کۆرۆنات بکات، ناخۆشترین شت ئەوەیە ماچی ناودەمی مەلا ھەڵۆ بێ.
* پاشەکەوت «بە کۆرۆنا»: حوکمەت سەلامی لێ ئەکردی ئەیگوو بەشکو تۆ ئەم میللەتەمان لە کۆڵ بکەیتەوە.
* کۆرۆنا لە دڵی خۆیدا: وا ئەزانن ڕەمەزانم، دەوامم بۆ کەم ئەکەنەوە.

 

3

دەنگ بدە بە کۆرۆنا

* وەزیرێک و چایچییەک لەلای ئەو فەرقی نییە.
* تەعزێ ناھێڵێ.
* دژی کۆڕ و کۆبوونەوە و قەرەباڵغییە.
* ھەیبەتی ھەیە و ترس ئەخاتە دڵی ئەکبەر واحیدەوە.
* سنگ فراوانە و ھەموو کەس ئەتوانێ قسەی لەسەر بکات.
* لەسایەی بەڕێزیانەوە حدودەکان توند و تۆڵ ئەبن.
* دەوام کەم ئەکاتەوە و مەکتەب دائەخات.
* ئیعلام ئەبوژێنێتەوە و پەیامنێرت بۆ ئەکات بە جالینۆس.
* ڕقی دنیای لە تەوقە و ماچ و مووچە.
* گەرمیت پێ ئەبەخشێ و بێ منەتت ئەکات لە نەوتەکەی ئەنجوومەن.
* حەز ناکات گەنجان کاتی زێرینی خۆیان لەنێرگەلەخانەکاندا خەسار بکەن.
* ھەرچی بچێ بۆ صیغە رسوای ئەکات.
* لە خەبەری درۆ سەریعترەو بەپژمەیەک بڵاو ئەبێتەوە.
* سەد ئەوەندەی بەلەدێ باشتر جادەو بانت بۆ چۆڵ ئەکات.
* بیرت ئەخاتەوە دنیا مردنە.

 

4

نێوان دوو کەوانە

* وەزعەکە وا بڕوات ئەم نەورۆزە کاوە ئەبینین بووە بە حیمایەی زوحاک.
* ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەندە زەرەری داوە ھەقە پێی بڵێن ھەڤاڵ کۆرۆنا.
* ھاووڵاتی (بە دەسەڵات): نەخێر من لە تۆ نائومێد نەبووم،لە ئۆپۆزیسیۆنیش.
* ئەم عالەمە زۆر سەیرە، پارە مەعنەویات بەرز ئەکاتەوە کەچی پێی ئەڵێن مادە.
* ئەڵێن ئێستا لەو مەرزە ئامدیوکردنی زەلام سەد ئەوەندەی ھێلکەو دووگ خێری ھەیە.
* گۆرانییە تازەکەی مامۆستا مەزھەر:
بۆی دێنم، بۆی دێنم، پەتاو دەردی بۆ دێنم
سەد ماسکی لە لووتان بێ من ماچی لێ دەستێنم
* لەوەتەی بیرم دێ حکومەت ئەڵێ بارو دۆخەکە ناسکە.
* کۆرۆنا کە ئەبینێ ماسکت کردووە: ئای ترسنۆک.
* ئاماری سلێمانی: ژمارەی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون: سفر.
ژمارەی ئەوانەی فریشکیان کەوتووە: دوو ملیۆن و سێصەد و چل و شەش کەس.
* چوار سەد کارتۆن ماسکی قاچاخم لەڕێی فڕۆکەخانە خستە بەینی دوو کەوانەوە لێیان نووسرابوو کۆمەک بۆ لێقەوماوانی چین.

 

5

ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەو دەعبا فیچقەگولەیەی کە زیڕەی بەو عالەمە کردووەو پێی ئەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا:
* چڵکاوخۆری سەرمایەدارییە، چونکە ئەیەوێ چینی کۆمۆنیست لاواز بکات.
* مولحیدێکی قوڕمساغە چونکێکم لەو ئێرانە زل و زەبەلاحەدا گڕگڕ شاری قومی گرتەوە.
* سێکسییە لەبەرئەوەی سوخمەی مەمکمان پێ ئەکات بە قیناع.
* شوبهەی پژاکی لێئەکرێ، چونکوم ئەبێتە باعیسی داخستنی مەرزەکان.
* گەندەڵە چونکە عیلاج ناکرێ.
* ئەوروپییە چونکە بەگەرما حیزە.
* ئینتیهازییە بەو بەڵگەیەی کە بە ھەموو کونێکدا ئەچێ.
* سەر بە داعش و ئەوانە چونکێ لەقەرەباڵغیدا دەست ئەوەشێنێ.
* خزمی خراپە لەبەرئەوەی ئینسان ھەشیبێ حەزئەکات بیشارێتەوە.
* حەتمەن شتێکی موھیمە، بەوەدا کە حکومەت خۆی لێکەڕکردووە.
* جائیزەی نۆبڵە چونکە تائێستا شمولی کوردی نەکردووە.
* مەعاشی تەقاعودییە لەبەرئەوەی بەساڵاچوان ھیلاک ئەکات.
* ڕۆناڵدۆیە چونکێکم حەلی نییە.

 

 

 

بەزمەسات

٩ هەڵەی ستایل کاتێک دەیکەیت، هەرچەند خۆت جوان بیت ناشرین دەرت دەخات


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک هەڵەیی باوە کە زۆرجار لە جلوبەرگەکانماندا ئەنجامی دەدەین و دەبێتە هۆی ئەوەی شێوەمان تێک بدات:

 

– ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەکە کە قوماشەکەی کۆن بووە و پێوەی دیارە کە دەیان جۆر شۆردراوە.

 

– کاتێک جلی سپی لەبەردەکەیت، با لەو جۆرە نەبێت کە ڕەنگە سپیەکەی تێکچووە و مەیلەو زەرد بووە.

– هیچکات قۆڵی کراسەکەت بە هەڕەمەکی کۆمەکەرەوە و بەڕێکی قەدی بکە

– ڕێگە مەدە کە کڕێش بەسەر جلەکانتەوە دیار بێت.

– زیاد لە پێویست ئێکسسوارات و کەلوپەلی جوانی بەخۆتەوە مەکە

– بەردەوام با ڕێشت ڕێکخراو بێت و بە هەڕەمەکی و چانەکراو جێی مەهێڵە

– ئەو پانتۆڵ و کابۆیانەی دەیانکڕیت با لە سایزی خۆتبێت، سایزی گەورەتر لەبەر مەکە

– زیاد لەپێویست ماکیاژ مەکە کە سروشتی جوانی خۆت تێکبدات.

– گرنگی بە وردەکاریەکان بدە، با سوراو و ماسکەرا و ماکیاژی زیادە بە روخسارتەوە بەجێنەمابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

تێست: هەوڵبدە لە خولەکێکدا وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە بۆ زاخاوی مێشک و هەوڵبدە لە خولەکێکدا وەڵامەکانی بدۆزیتەوە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٧ تاکتیک بۆ ئەوەی هەمووان لە یەکەم بینین وەک کەسێکی شارەزا و زیرەک بتبینن


خێزان (more…)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان