ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژووری بازرگانی سلێمانی: دەیان هەزار تۆن خۆراك لە كۆگاكاندان و لە دروستبوونی قەیران مەترسن

خەڵک ـ بەشی هەواڵ
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەیان هەزار تۆن خۆراکی پێویست لە کۆگاکان هەیە و هیچ گرفتێکی خۆراک نییە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەن بەهاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی، کە خۆراک هیچ گرفتێکی نییە و پارێزراوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، دەیان هەزار تۆن خواردەمەنی هەیە لە كۆگاكاندا، چونکە دەمێکە هانی بازرگانانیان داوە، خواردەمەنی بهێنن.

باسی لەوەشکرد، ئێستا سلێمانی بووەتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ هەموو ناوچەکە.

سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد کاتێک دەچنە مارکێتەکان قەڕەباڵغی دروستنەکەن و بەسەرە بچنە ناو مارکێتەکانەوە بۆ كڕینی پێداویستییەكانیان.

کوردستان

وەزارەەتی تەندروستی: ١٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە کە ١٧ حاڵەتی نوێی مردن و ٥٤٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٤١ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

ئاماری نوێی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٥)

1. کەرەنتین: (٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٢٣١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆك).

2. پشکنین: (٤١٠٤ پشکنینی نوێ)
(١٤٨١ هەولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گەرمیان)، (١٩٣١ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووی نوێ)
(٢٨٥ هەولێر)
(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(١٦٠ دهۆك)
(١٦ هەلەبجە)
4. چاکبوون: (١٤١ چاکبوون)
(٨٦ هەولێر)
(٢٧ گەرمیان)
(٢٠ دهۆك)
(٨ هەلەبجە)

5. مردن: (١٧ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(١ هەلەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن

خەڵك – ئارام سەردار
ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەڵێت ئەو ڕێكارانەی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێویستن كارێكی زەحمەت نین، كە گرنگترینیان بەكارهێنانی دەمامك و خۆبەدوورگرتنە لە چوونە نێو قەرەباڵغی.

دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی دەیبینین لە تووشبووانی كۆرۆنا، ڕێژەیەکی نەخوازراوە، سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەبێت، تاکە ڕێگر بۆ بڵاونەبووەشی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە سادەکانی ڕێکخراوی تەندروستییە کە لەلایەن وەزارەتیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

دەشڵێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان چاوەڕوانکراوبوو، چونکە تێکەڵاویەکی زۆر دروست بووە بەشێک لەهاوڵاتیانیش بابەتی كۆرۆنایان لەبیرخۆیان بردۆتەوە، کە هەر کەمتەرخەمیەکیش وادەکات خێراتر ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، لەبەر ئەوەی تەنها بەشێکی هاوڵاتیان بڕوایان بەنەخۆشیەکە هەیە و پابەندن، بەڵام بەشێکی زۆریان بڕوایان پێ نیە و پابەندنین ئەمەش وادەکات ژمارەکان زیاتر بێت و گوشار دروست بێت لەسەر نەخۆشخانەکانیش دروست بێت.

ڕوونیشی کردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەڕوونی ڕایانگەیاند دامەزراوە تەندروستیەکان بەم شێوەیە نین بتوانن ژمارەیەکی زۆر بەرکەوتووان لەخۆبگرن، بوودجەیەکی ئەوتۆش نیە خزمەتی ئەو ڕێژە زۆرە بکەین.

دکتۆر دیار ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوکەسانەی بڕوایان بە كۆرۆنا نیە دەتوانن دۆخی تووشبووان ببینن، چونکە بەدڵنیاییەوە کەسانی نزیکی هەموو کەسێک تووشی كۆرۆنا بووە، نەمانی شوێنیش لە نەخۆشخانەکان و دابینکردنی نەخۆشخانەی تریش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان، لەبەر ئەوە هیچ بارگرانی نیە دەمامک ببەستی یان تێکەڵی شوێنی قەرەبالغ نەبیت یاخود لەماڵ نەچینە دەرەوە.

وتیشی، ئێمە لەکۆبوونەوەی خۆمان جەخت لەسەر ئەوەکراوەتە سەنتەر و شوێنی نوێ بکرێتەوە بۆ چارەسەری تووشبووان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئیمە شوێنمان هەبێت بۆ ژمارەیەکی زۆر، چونکە پێویستیان بە ئامێری تەندروستی دەبێت لەوانەش ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرهەبێت، بەڵام بەشی هەموو خەڵکی کوردستان ناکات ئەگەر هەمووان تووشبن، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەم لەسەرجەم چین و توێژەکان هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە خۆپاراستنیان، چونکە ئەگەر پابەند نەبن کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان