ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك پزیشك خۆبەخشانە لە ڕێی مۆبایلەوە ڕێنمایی تەندروستی دەدەنە هاووڵاتییان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆوە، ژمارەیەك پزیشك بڕیاریان دا خۆبەخشانە بە شێوەیەكی ئۆنڵاین هاوكاری ئەو هاووڵاتییانە بكەن كە پێویستیان بە رَێنمایی تەندروستییە.

ئەو پزیشكانە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەڵێن: “وەك ئەرکێکی پزیشکی و مرۆڤایەتی خزمەتی ئەو نەخۆشانە دەکەین لە رێگای “چارەسەرکردنی ئۆنڵاین” لە هەموو بوارە پزیشکییەکان و بە پێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ماوەیە لە ماڵەوە و بێ گەیاندنی زیان بە ئێوە و خەڵکی تر خزمەتتان بکەین و متمانەی نێوان پزیشکان و نەخۆش بەهێزتر بکەین”.

پزیشكەكان ناو و پسپۆڕیی و ژمارەی خۆیان لە ڕگەیەندراوەكەدا بڵاوكردووەتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

سڵاو هاوڵاتیانی خۆشەویست؛
لەبەر ئەو باروودۆخە نالەبارەی ئێستا جیهان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پێیدا تێپەڕ دەبێت بە هۆی ئەو بڵاوبوونە زۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ “کۆڤیدـ۱۹” و لەبەر ئەوەی ئێمەی پزیشکان نۆڕینگەکانمان داخستووە بۆ ئەوەی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویستمان بپارێزێن بە کەمکردنەوەی گردبوونەوە و مانەوە لە ماڵەکانمان و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کەوا وەك ئەرکێکی پزیشکی و مرۆڤایەتی خزمەتی ئەو نەخۆشانە دەکەین لە رێگای “چارەسەرکردنی ئۆنڵاین” لە هەموو بوارە پزیشکییەکان و بە پێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ماوەیە لە ماڵەوە و بێ گەیاندنی زیان بە ئێوە و خەڵکی تر خزمەتتان بکەین و متمانەی نێوان پزیشکان و نەخۆش بەهێزتر بکەین.

“خزمەتکردتکردنی تۆ وەکو نەخۆش ئەرکی ئێمەی پزیشکانە”.

بەڕێزان لە بەرواری ١٥ـ٣ تاوەکو ۳۱ـ۳ لە کاتەکانی “۱٠ـ۱۲” بەیانی و “۲ـ٤” دوای نیوەڕۆ دەتوانن بە خۆڕایی بە نامە لە رێی بەرنامەکانی “ڤایبر” یاخود “واتس ئاپ” سوود لەو پزیشکانە ببینن کە ناو و ژمارەیان لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە هەر یەکە و بە پێی پسپۆریەتی تایبەتمەندی خۆی.

د. عماد محسن شێروانی
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك و شکان و بڕبڕەی پشت
٠۷٥٠۲۲٦٥٠٠٥

د. کاوان چێنەر خەفاف
پسپۆری نەشتەرگەری مێشك و بڕبڕەی پشت و مل
٠۷٥۱٤٤۸۹۹٦٦

د. ئێزا نوزاد سعید نەجار
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن
٠۷٥٠٦۱٥٤٤۸۸

د. رێباز همزە جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ
٠۷٥٠٤۷٠۱٥۳٥

د. أحمد سامی محێدین
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست
٠۷٥۱٤٥۷۳٦۱٥

د. شنە کامیران بەگۆک
پسپۆری نەشتەرگەری ئافرەتان و لەدایك بوون و نەزۆکی
٠۷٥٠۳۳٠٤٦۹٦

د. محمد دلاوەر الخگیب
پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ
٠۷٥۱۱۳٠۲۸۸۲

د. رامیار عبدالله أبوبکر
پسپۆری نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو
٠۷٥٠٤۸۲٦۷۲۷

د. دەوەن دڵشاد عبدالله
پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان
٠۷٥٠۹۲٠٦٠۱٠

د. هێرش محمد کانبی
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
٠۷٥٠٤٤۹۳٠۹۷

د. عماد عبدالرحمن حسێن
پسپۆری نەشتەرگەری سینگ و دڵ و بۆڕی خوێن
٠۷٥٠٤٦٤٥۱٠۸

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان