ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری توند دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

داواكاری گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی كە لە ئێران گەڕاوەنەتەوە و خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندووە.

داواكاری گشتی سلێمانی ڕاشیدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە ڕێگەی نشینگەوە لەبەر دەستماندایە لە داهاتووودا بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی ئەو هاووڵاتییە دەدەرێتە دادگا.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

داواكاری گشتی سلێمانی:

هەر هاوڵاتیەك لە وڵاتی ئێران گەرابێتەوە و خۆی نەناساندبێت بە تیمە تەندروستیەكان بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە رێگەی نشینگەوە لەبەر دەستماندایە لە داهاتووودا بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی دەدەرێتە دادگا.

ك.ج

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان