ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

رۆیتەرز: ترەمپ لە وەزیرى گواستنەوەى بەرازیل نزیکبووەتەوە کە توشى کۆرۆنا بووە

خەڵک- بەشى هەواڵ

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، کە سەرۆکى ئەمریکا لە ماوەى ڕابردوودا وەزیرى گواستنەوەى بەرازیلى بینبووە کە توشى کۆرۆنا بووە.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستى نەکردووە ترەمپ کەرەنتینە بکرێت، چونکە هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست گیراوەتەبەر بۆ پاراستنى سەرۆکى ئەمریکا.

لە ماوەى ڕابردوودا ترەمپ چاوى بە شاندێکى بەرازیل کەوت بە سەرۆکایەتى وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و بە بەشدارى وەزیرى گواستنەوە کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایە.

دوێنێ حکومەتى بەرازیل بڵاوى کردەوە، کە سەرۆکى وڵاتەکەیان توشى کۆرۆنا بووە.

جیهان

ئێران، زیاتر لە 3700 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3712 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3712 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 183 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 429 هەزار و 193 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا 178 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەوانەش كە تائێستاش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتۆتە 363 هەزار و 737 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ١٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٧٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: ئەگەر بە گوێی بۆڵتۆنم بكردایە ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكاڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گوێم لە جۆن بۆڵتۆن بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ كە لە ڕووی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەكی گرنگی هەیە و هەستیارە، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

وتیشی”ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین كاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە سەردەمی ئیدارەكەیدا توانای سەربازیی وڵاتەكەی زیادیكردووە و لە ئێستادا F-35مان هەیە، ئێوە ئەوانە نابینن، ئەوانە نهێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان