ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تووشبوانی كۆرۆنا لە زیادبووندان
با و بارانی بەهێز 20 كەسی لە میسر كردە قوربانی


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهۆی دەستپێكردنی شەپۆلێكی با و باران و خۆڵبارین لە میسر 20 كە گیانیان لەدەستدا.

میدیای فەڕمی میسر بڵاویكردەوە ، مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر ڕایگەیاند ، بەهۆی بای بەهێز و بارانی بەخوڕ و خۆڵبارینەوە ، 20 كەسیسداجچەاندچەداد ، ە 20

وتیشی “13 حاوياتی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆناش لە وڵاتەكەی تۆماركراون و كۆی ژمارەی توشبووانیش لەو وڵاتە لە 100 كەس نزیكبووەتەوە”.

جیهان

ڕێژەی مردن، باش و خراپی سیستمی تەندروستی دەرەخات


خەڵك-لوقمان غەفوور

 

ڕێژەی مردنی چەند وڵاتێك كە كۆرۆنا ڤایرۆسی زۆر تێدا بڵاوبووەتەوە جگە لە عیراق كە وەك سمپلێكی دەگمەن وەرمگرتووە. لەنێو ئەو وڵاتانەدا ئەڵمانیا كەمترین رێژەی مردنی هەیە تا ڕۆژی 31 ئازاری 2020، بەمەدا دەركەوێت ئەڵمانیا بەهێزترین سیستمی تەندروستی هەیە لە ئەوروپا و لە جیهاندا. لەدوای ئەو كەنەدا، توركیا، كۆریای باشور، ئەمریكا، دێت كە نەگەیشتووەتە ٢٪.

خراپترین دۆخیش لە ئیتالیا و ئیسپانیایە. بەدوای ئەو دوو وڵاتە (هۆڵەندا، عیراق، فەڕەنسا، ئێران، بەریتانیا) دێت.

پاشانیش هەریەك لە (بەلجیكا و چین) 4%ی مردنیان هەیە و بەدوای ئەواندا (سوید و سویسراو پۆرتگال) لەو وڵاتانەیە كە رێژەكە 2%یە. ئەمەش ڕێژەیە كاتێك بەتەواوی دەرەكەوێت كە كۆرۆنا ڤایرۆس بەتەواوی كۆنترڵ بكرێت، بەڵام هەندێك جار رێژەكە گۆڕانێكی گەورەی تێدا ڕوونادات، بۆ نمونە ئیتالیا هەر لەسەرەتاوە 10% ڕێژەی مردن و چین-یش هەر بەو ڕێژەیە هاتووە.

ئەمەش لیستەكەیە كە ڕۆژنامەی هێل تا رۆژی 30 ئازار بڵاویكردەوە، ئەوانەی پێویستە وەرمگرتووە:
ئەمریكا: 1.92%
ئیتالیا: 11.41%
ئیسپانیا: 8.77%
چین: 4.04%
ئەلمانیا: 0.96%
فەرەنسا: 6.78%
ئێران: 6.64%
بەریتانیا: 6.36%
سویسرا: 2.25%
بەلجیكا: 4.31%
هۆڵەندا: 7.35%
توركیا: 1.59%
كۆریای باشور: 1.67%
سوید: 3.61%
بەرازیل: 3.52%
كەنەدا: 1.24%
پورتگال: 2.18%
عیراق: 7.25%

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا سیستمێكی نوێی بەرگری لە عیراق جێگیر دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمەریكا بۆ پاراستنی سەربازەكانی چوار سیستمی بەرگری مووشەكی پاتریۆت ڕەوانەی عیراق دەكات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، دوو سەرچاوەی سەربازی ئەمەریكی و عیراقی ئەوەیان بۆ ئاژانسەكە پشت ڕاستكردووەتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دووان لە سیستمەكان گەیشتوون، كە یەكێكیان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و یەكێكی دیكەشیان لە هەولێر جێگیركراوە.

ئاشكراشیانكردووە، دوو سیستمی دیكەش لە كوێتن و بڕیارە بەم زووانە بگەنە عیراق، بەڵام دیار نییە ئەو دووانە لە كوێ جێگیر دەكرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەرپرسانی عیراق نیگەران بوون بەو هەنگاوەی ئەمەریكا و ترسی ئەوەیان هەبووە ببێتە هۆی تووڕەبوونی ئێران و داوایانكردووە لەبەرامبەر ناردنی سیستمی بەرگری پاتریۆت، ئەمەریكا ژمارەی سەربازەكانی لە عیراق كەمبكاتەوە، ئەمەش لەپێناو ڕاگرتنی باڵانس و ساردكردنەوەی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دەوڵەمەندەكانی ئاسیا لە ترسی كۆرۆنا، دوورگە دوورە دەستەكان دەكڕن


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

لەكاتێكدا بەشێكی زۆری خەڵك لە ئەوروپا و ئەمریكا خۆی دابڕیوە لە ئەپارتمانێكی 100مەتر دووجا-دا، كەچی دەوڵەمەندەكانی ئاسیا پەناگەیەكی سەرنجڕاكێشتر بۆ ژیان هەڵدەبژێرن.

بریكاری فرۆشیارەكانی دنیا دەڵێن، ئەوان نقومبوون لەنێو پرسیاركردنی دەوڵەمەندەكانی ئاسیا كە وەبەرهێنەرن و دەتوانن دووركەونەوە لەو نەخۆشییانەی كە هەن، ئەویش بە ڕۆیشتنیان بۆ شوێنك دوور لە ترسی كۆرۆنا ڤایرۆس.

لەمەش گرنگتر، لەكاتێكدا هەندێك لە كەسە تایبەتەكان تا 100 ملیۆن دۆلاریش دەدەن بە دوورگەیەكی بچوك، هەروەك ئەوەی شوقەیەك لە هۆنگكۆنگ بكرێت بە 55 هەزار دۆلار.

ئیدوارت دی مالیت مۆرگان لە تیمی فرۆشیاری (سۆپەر نیم فرانكی نێو دەوڵەتی) لە لەندەن و تایبەتمەند بە فرۆشتنی دوورگە تایبەتەكان بۆ ڕۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز دەڵێت: “نرخی دوورگە تایبەتەكان زۆر زیادیكردووە لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە لە وۆهان-ی وڵاتی چین لە مانگی دیسێمبەری 2019ەوە”.

ئەو دەڵێت: “سەبارەت بە هەندێك لە كڕیارەكان تەنیا ئامانجیان ئەوەیە پارێزراوبن. چونكە دۆخی جیهانی ئێستا وادەخوازێت پەناگەیەكی ئارام و سەلامەت هەبێت. كڕیارەكان پێیان وایە پارە بۆ خۆشی و سەلامەتی شەخسییە”.

باس لەوەشدەكات كە كڕیارە (ئاسیا)ییەكان وەك شوفێر وان، جوانی و باشیان ناوێت، تەنیا ژینگەیەك بێت سەلامەت بن تێیدا.

كریس كۆرۆلۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دوورگە تایبەتەكان لە ئۆنتریۆ-ی ڕۆژئاوای كالیفۆرنیا و خاوەنی دوورگەی گلادن. كە هەر شەوێك مانەوە لە دوورگەكەی بە 3 هەزار و 695 دۆلارە. دەڵێت: “نرخی دوورگەكان تێكڕا بەرزبوونەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی سەر دەریای كاریبی و ئەمریكا”. هەروەها دەشڵێت: “كڕیارەكانی ئاسیا بەشی زۆریان وەبەرهێنەری وریان، بۆ شوێنێك دەگەڕێن كە فرۆشتیانەوە زیانێكی زۆر نەكەن”.

نیویۆرك تایمز نووسیویەتی كە كۆمپانیای كۆرۆلۆ لیستێكی خستە بەردەستمان كە 700 دوورگەی تیا بوو كە لەم مانگەدا فرۆشراون، كە لە 2.5 هێكتارەوە لە نۆڤسكۆشا-ی كەنارەكانی باكوری ڕۆژئاوای كەنەدا بە 95 هەزار دۆلار تا 9 هێكتار –ی زەوی نۆسا ریۆ لە دوورگەی سەلمۆن لە كەنارەكانی باكووری زەریای هێمن لە ئەمریكا بە 25 ملیۆن دۆلار. یاخود دوورگەی پەمپكین كی لە فلۆریدا نرخەكەی بە جۆرێك بەرزبووەتەوە لە خەیاڵ دەرچووە و بووە بە 95 ملیۆن دۆلار.

ك.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان