هەپەگە ؛ نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكی و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێرییەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٤٩ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ١٧ سەنگەر و ٢ چەكی ئەی٤ و بۆمبهاوێژێك لەناوبران و دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاویكردەوە، هیزەكانیان لەتۆڵەی هاوڕێكانیان ، كە بە چەكی كیمیایی و قەدەغەكراو گیانیان لە دەستداوە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەكاری مەتینا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەچالاكیەكان و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری هێزەكان ٤٩ سەرباز و فەرماندەكانیان كوژران و ٢ سەربازیش برینداربوون و لە هەمان كاتدا ١٧ سەنگەرو ٢ چەكی ئەی٤و چەكێكی بۆمبهاوێژ و كۆگایەكی خواردەمەنی و ٢ سیستمی كامێرای مۆبێس، دوو سیستمی سانسور، زۆر چەك و تەقەمەنی لەناوبران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەكرا و ٢ جار بە چەكی كیمایی بۆردومان كرد و ١٦ جاریش بە هەلیكۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و چەكی قورس تۆپباران و بۆردومان كرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :

“لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەكانمان بە چەكی سووك لەداگیركرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. داگیركەران كە دواتر ویستیان دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاكیەكە بكەن، جارێكی دیكە كرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر سزادران. لە چالاكیەكەدا بە گشتی ٣ داگیركەر سزادران.

٢٧ی تشرینی دووەم، كاتژمێر ١٥:٣٠ هەلیكۆپتەرە جەنگیەكان ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بۆردومان بكەن، لەلایەن تیمەكانمانەوە كرانە ئامانج. دوای گورزی هێزەكانمان هەلیكۆپتەرەكان بە ناچار كشانەوە.

٢٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، تیمەكانمان لە دوولاوە بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا. ٢ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛

٢٦ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٣:٣٠ لە بەرانبەر داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی هەكاری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری دەستیپێكرد. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریدا كە لە سێ لاوە بە بۆمبی دەستی و چەكی نیو ئۆتۆماتیك لەدژی داگیركەران لە گردی شەهید زەمانی ئەنجامدرا. هێزەكانمان بە رۆحێكی بەرزەی هێرشكردنەوە هەڵیانكوتایە سەر داگیركەران و لە ١٧ سەنگەری داگیركەران و داگیركەرانی ناوی سزادران. هێزەكانمان گردی شەهید زەمانیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرد و لەوێ ٢ چەكی ئەی٤ دەستیان بەسەرداگیرا، چەكەكان لەدژی داگیركەران بەكارهێنران و دواتر بە تەواوی لەناوبران. هێزەكانمان دەستیان بەسەر چەكی سووك و جبەخانەی داگیركەراندا گرت و لەدژی دوژمن بەكارهێنا و لەگەڵ كۆگاكانی خواردنی دوژمن لەناوبران.

هەڤاڵ ئامەد یەكێك لە فەرماندەكانی بەرەی هێرشبردن كە بە رۆحێكی فیدایی ئاپۆیی هەڵیكوتایە سەر دوژمن، لەگەڵ ئەوەی بریندار ببوو، داوای لە هەڤاڵانی كرد كە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەكە بدەن و ئەویش بە برینداری هێرشی كردە سەر دوژمن. هاوڕێكانمان ئامەد، بنەوش و باران كە پێشەنگایەتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریان كرد و بە بوێریەكی گەورە شەڕیان كرد، تاوەكو دواهەناسەیان بە فیداكاری شەڕیان كرد و شەهید بوون.

هێزەكانمان لە هەمانكاتدا لەدژی داگیركەران لە گردی شەهید ئاكیف و گردی شەهید ڤیان لە دوولاوە لە سەنگەرەكانی دوژمنیاندا بە چەكی قورس و سووك. لانیكەم ٥ داگیركەر سزادران.

لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەدا ٤٢ داگیركەر كە بەشێكیان فەرماندەی دوژمن بوون سزادران. لە هەمان كاتدا ١٧ سەنگەر، ٢ چەكی ئەی٤، چەكێكی بۆمبهاوێژ، كۆگایەكی خواردەمەنی، ٢ سیستمی كامێرای مۆبێس، دوو سیستمی سانسور، زۆر چەك و تەقەمەنی لەناوبران. ٤ چەكی ئێم پی تی – ٥٥، ٤ دوربینی چەكی ئیم پی تی -٥٥، چەكێكی بۆمبهاوێژ، ئامێرێكی دیاریكردنی ئامانج، چەكێكی قەناسی تایبەت، دوربینێكی تەرمال، تەلەفونێك، كاساتورەیەك كە ناوی ئوغوزخان ئاڵپی لەسەر نووسراوە و ٣ پاوەر بانك دەستیان بەسەردا گیراوەن.

داگیركەران لە كاتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری و دوای ئۆپەراسیۆنەكە، بە ئۆبۆس، هاوەن و فڕۆكەی جەنگی ناوچەكەیان بە چڕێ بۆردومان كرد و ویستیان رێگری لە پێشكەوتنی هێزەكانمان بگرن، بەڵام نەیانتوانی.

٢٦ی تشرینی دووەم كاتژمیر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، ٢ سیستمی سانسور كە روویان لە ناوچەی جموجووڵ بوو كە داگیركەران بۆ ئەوەی رێگری لە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانمان بگرن جێگیریان كردبوو، لەلایەن هێزەكانمانەوە بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵ لەناوبران.

٢٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەكانمان بە چەكی قورس لەدژی داگیركەران چالاكیان ئەنجامدا.

٢٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەكانی یەژەئاستارمان بە شێوەی سویقاست لەداگیركەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.

٢٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەكانمان بە چەكی سووك لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا و ٢ داگیركەر بریندار بوون.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغەكرا و چەكی كیمیایی؛

٢٦ و ٢٧ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، سەنگەرەكانی شەڕی گردی شەهید چەكدار ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومانكران.

٢٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، سەنگەرەكانی شەڕی گردی شەهید چەكدار ٢ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومانكران.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك؛

٢٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی، كوروژارۆ، ساجا، گردی جوودی و گردی ئامێدی ١٦ جار بە هەلیكۆپتەری جەنگی بۆردومانكران.

٢٦ی و ٢٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەكاری، سیدا، چەمچۆ، گردی ئێف ئێم و گردی ئامیدی بە ئۆبۆس، چەكی قورس و تانك دەیان جار بۆردومانكران.”

تەندروستی جیهانی هۆشداری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات
پێشت تەندروستی جیهانی هۆشداری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات
بە وێنە؛ ماڵی مام جەلال لە بەغدا جارێكی دیكە سەركردە عێراقییەكانی كۆكردەوە
دواتر بە وێنە؛ ماڵی مام جەلال لە بەغدا جارێكی دیكە سەركردە عێراقییەكانی كۆكردەوە
پەیوەندیدار