ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ باری نائاسایی لە ئەمريكا ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەەكی بەربڵاو لە وڵاتەكەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكە ڕاگەیاند و دەڵێت، تا بتوانن كاری زیاتر دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند:”خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێویست پێشكەشی هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان دەكەین و پشكنینی پێویست بۆ گومانلێكراوان دەكەین تا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە بگرین”.

ترەمپ جەختیشی لە ڕاگرتنی گەشتكردن لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریكا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ كردەوە و وتی:”ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێمان دەڵێت كە دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوروپا هۆشیاربین”.

سەرۆكی ئەمریكا بە گەشبینییەوە ڕایگەیاند:”ڤایرۆسەكە كۆتایی دێت و ئەوان بەهێزتر دەبن لە پێشووتر”.

هاوكات، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد:”50 ملیار دۆلار لە بودجەی فیدراڵی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەین. ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بە وتەی ترەمپ (بۆ ئەوەیە حكومەت دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە)”.

ك.ج

جیهان

تڕەمپ: ئەگەر بە گوێی بۆڵتۆنم بكردایە ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی ئەمریكاڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گوێم لە جۆن بۆڵتۆن بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ كە لە ڕووی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی سێی تشرینی دووەمەوە پێگەیەكی گرنگی هەیە و هەستیارە، وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم ڕوویدەدا.

وتیشی”ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەكە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین كاندید لە مێژوودا، هەڵبژاردن دەدۆڕێنم”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە سەردەمی ئیدارەكەیدا توانای سەربازیی وڵاتەكەی زیادیكردووە و لە ئێستادا F-35مان هەیە، ئێوە ئەوانە نابینن، ئەوانە نهێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نوێنەرەکەی ترەمپ لەگەڵ مەزلوم کۆبانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکراکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى جەیمس جێفرى، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا لە هاوپەیمانێتى دژى داعش بۆ هەریەکە لە سوریا و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا باس لەئەوەکراوە، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەردانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و شارى هەولێرى لەهەرێمى کوردستان کردووە و لەگەڵ بەرسە نێوخۆییەکان گفتوگۆى کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “دوێنێ (دووشەممە) جێفرى لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و پارتە کوردییەکان و نوێنەرانى هۆزەکانى دێرەزوور، کۆبۆتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکانیدا نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا جەختى لەسەر پێویستى بەردەوامبوونى هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ گرەنتیکردنى شکستپێهێنانى بەردەوامى داعش لە ناوچەکە.

 

هاوکات راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، دواتر جێفرى سەردانى شارى هەولێرى کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆتەوە و تاوتوێى بەدیهێنانى سەقامگیرییان لە ناوچەکە کردووە و باسیان لە قەڵاچۆکردنى گروپە توندڕەوەکان کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕۆژى 23ى سێپتەمبەر، جێفرى سەردانى ئەڵمانیا دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سوریا لەگەڵ بەرپرسانى ئەڵمانیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 7 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 490 هەزار و 311 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 490 هەزار و 311 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 69 هەزار و 362 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 46 هەزار و 2016 كەس و 204 هەزار و 506 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان