ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەواڵگری عیراق: شەش داعش لە سلێمانی دەستگیركران

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازی عیراق، دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریست لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازی عیراق بڵاوكراوەتەوە و میدیاكانی عیراق ئاماژەی پێكردووە”مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، توانیان شەش كەس دەستگیربكەن كە سەر بە گروپە تیرۆرستەكانی داعشن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكان پێشتر یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، بەو هۆیەی لە چەندان كاریی تێرۆریستیدا تێوەگلاون، دەستگیركردنی ئەوانەش لەكاتێكدابووە كە سەردانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگەی سلێمانیان كردووە”.

 

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی..زیاتر لە چوار هێندە و نیو، پیاوان زیاتر لە ژنان گیانیان لەدەستداوە

خەڵک- بەشی هەواڵ

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان  لەسلێمانی چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە، كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی خەمڵاندنێکی (خەڵک) بۆ ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان و بەدیاریکراوی ٤.٦٥ هێندە زیاترە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا، 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا  و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕوودانێكی هاتوچۆدا 4 كەس بریندار بوونز

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دوو سایدی عەبابەیلێ نزیك زانكۆی هەڵەبجە ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا.
ئاشكراشیكرد، لە بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار كەس بریندار بوون و بریندارەكان باری تەندروستیان جێگیرە و ڕەوانیە نەخۆشخانە كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان