ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر بۆردومانەكەی ئەمریكایە
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەبارەی بۆردوەمانەكەی ئەمشەوی فڕۆكەكانی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو بۆردومانانەدا، سێ سەربازی عیراقی كوژاون، هێرشەكانی ئەمریكاشی بە “دەستدرێژییەكی ئاشكرا بۆسەر سەروەریی خاكی عیراق” وەسفكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكادا سێ‌ سەربازی سەر بە فیرقەی 9ی عیراق و دوو كارمەندانی فریاكەوتنی بابل كوژراون، وێڕای برینداربوونی چوار سەربازی تر كە برینی دووانیان سەختە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە “هێرشەكە دامەزراوە سەربازییەكانی كردووەتە ئامانج و زیانێكی زۆری بە بارەگا و شوێنە سەربازییەكان گەیاندووە كە فڕۆكەخانەی كەربەلا و لیوای 46ی حەشدی شەعبی كراونەتە ئامانج”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، شانەی میدیای ئەمنی عیراقی ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی ئەمریكا بارەگاكانی سەر بە حەشدی شەعبی و سوپایان لە چوار پارێزگە بۆردومان كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە لەباننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو”لە كاتژمێر یەك و چارەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەستدرێژییەكی ئەمریكا لەڕێی بۆردومانی ئاسمانییەوە كرایە سەر ئەم ناوچانە”جەرەف نەسر، موسەیەب، نەجەف، ئەسكەندەریە كە بارەگاكانی سەر بە حەشدی شەعبی و فەوجەكانی مەغاویری فیرقەی نۆزەدەی سوپا، كرانا ئامانج”.

چوار شەممەی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باكووری بەغدای پایتەختی عیراق و بەهۆیەوە 2 سەربازی سوپای ئەمریكا و سەربازێكی سوپای بەریتانیا كوژران و 10 سەربازی تریش برینداربوون.

عێراق

سەركردەیەكی داعش لە بەغدا دەستگیر كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیر كردووە كە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركرد كە هەوڵی تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراوی دەدا بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی تیرۆریستی لە باشووری بەغدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پوچەڵیان كردووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، تیرۆریستەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ بریندار بووە و سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە و جگە لەوەش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشوری بەغدا تەقاندوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێرشی داعش بۆسەر هێزەكانی پۆلیسی عیراق، كوژراو و برینداری لێكەوتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چەكدارانی داعش هیرشیان كردەسەر هێزە عیراقییەكان و بەهۆی هێرشەكەشەوە كوژراو و بریندار هەیە.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی عیراقیان لە ناوچەی سەعیویەی سەربە ناحیەی موعتەسەمی باشوری سەڵاحەدین داوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی پەلامارەكەوە پۆلیسێك كوژراوە و پێنجی تریش برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوە ناوە چەكدارانی داعش هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر هێزە عیراقییەكان لەلایەك و هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەكی دیكە ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش هاووڵاتیانی سڤیل خۆیان و ماڵ و سامانەكەیان دەبنە قوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەواڵی تووشبوونی عەدنان درجال بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تووشبوونی وەزیرەكەیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكردەوە.

مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك ڕاست نین كە سەبارەت بە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، عەدنان درجال دوو جار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

پێشتر، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردبووەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان