مانگی داهاتوو مۆندیال لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت



 

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفت” ڕایدەگەیەنێت، ئەرجەنتین مافی میوانداریكردنی مۆندیالی خوار تەمەن 20 ساڵانی پێدرا، كە لە 20ی ئایار، تا 11ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن “فیفا”وە بڵاوكرایەوە”دیاریكردنی ئەو وڵاتە كە دەكەوێتە ئەمریكای باشوور، دوای دوورخستنەوەی ئیندۆنیسیا بوو كە دەبوو میواندارییەكە ڕێكبخات، دواتر یەكێتی ئەرجەنتین داواكاریی پێشكەش كرد بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكە و لە دوای پشكنینی مەیدانی لەلایەن فیفاوە بۆ یاریگاكان، ڕەزامەندی لەسەر ڕێكخستنی پاڵەوانتێتییەكە لەلایەن ئەرجەنتنینەوە دەربڕدرا”.

 

پێشتر ئەرجەنتین لە ساڵی 2001 میوانداری جامی جیهانی لاوانی كردبوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستا تیپی تانگۆ 6 جار ناسناوەكەی بەدەستهێناوە.

فیفا مافی میوانداریكردنی مۆندیالی خوار 20 ساڵانی لە ئیندۆنیسیا سەندەوە، دوای ئەوەی بەرپرسێكی وڵاتەكە ناڕەزایی بەرامبەر بە بەشداریكردنی هەڵبژاردەی ئیسرائیل لە پاڵەوانێتییەكەدا دەربڕیبوو.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆكی فیفا ڕایگەیاند: فیفا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت كە پاڵەوانێتی ئەمساڵی مۆندیالی خوار تەمەن 20 ساڵان لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، نیشتمانی پاڵەوانانی جیهان دەرگاكانی بەڕووی ئەستێرەكانی داهاتووی تۆپی پێی جیهانیدا ئاواڵادەكات”.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جێگەی ئەندۆنیسیا، بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2023ی لاوانی خوار تەمەن 20 ساڵاندا دەكات.

هەڵبژاردن بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم دەكرێت
پێشت هەڵبژاردن بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێم دەكرێت
پارتی وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات
دواتر پارتی وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار