ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لێپرسراوێكی تەندروستی ئەمریكا: شكستمان هێنا لە پشكنینی نەخۆشەكانمان

لوقمان غەفوور

لێپرسراوێكی باڵای تەندروستی ئەمریكی ئەمڕۆ 12ی مارچ ڕایگەیاند، ئەمریكا شكستی هێنا لە ناساندنی توانای پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پێویست بوو وانەبووایە. هەر ئەم شكستەش وایكردووە تا ئێستا قورسترین زیانی گیانیمان هەبێت و زۆرترین تووشبوومان هەبێت لەچاو ئەو توانا زانستی و پێشكەوتنەی ئەمریكا.

دكتۆر ئەنتۆنی فۆسی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی نەخۆشییە هەستیار و درمەكان دەڵێت:”سیستمی بەرگریكردنمان بەڕاستی لەئامادەباشیدا نەبوو، ئەبێت دان بەو ڕاستییەدا بنێین”.

ئەم وتانەی لە دانیشتنێكیدا وت لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی كۆمەڵێك ڕێوشوێنی پێویست بۆ گرتنەبەری توندتری ڤایرۆسەكە كە سەرەتا بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە زیانی گیانیدا. وتیشی: “پێویستە دان بەو شكستەدا بنێین نەمانتوانی گیانی 43 هاووڵاتی بپارێزین و ئەو هەزار و چەند كەسەی كە تووشبوون نەهێڵین تووشبن”.

دكتۆر ئەنتۆنی فۆسی لەوەڵامی پرسیارێكی (دیبی واسرمان شولتز) نوێنەری فلۆریدا لەئەنجومەنی نوێنەران كە پرسیاریكرد كە ڕێكخراوی بازرگانی نیشتمانی پەرستیاران ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر كەمی پێویستی كەلوپەل پێویست بۆ كارمەندانی بواری چاودێری تەندروستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. وتیشی: “لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە ئەمریكا سەنتەری خۆپاراستن و نەخۆشییە ئەمریكا لە دۆخێكی دژواردا بەرامبەر ڕێوشوێن و وێڕای ئەو كێشە تەكنیكیانەی هەمان بوون”.

لەهەمان كۆبوونەوەدا دكتۆر ڕۆبرت ڕیدفیڵد بەڕێوەبەری سەنتەری خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە قورسەكان لە ئەمریكا لەوەڵامی نوێنەرەكەی فلۆریدا وتی:”سەرەتا پشكنینی نەخۆشەكان سادە و خێرا بوون، ئەمە هەڵە بوو”. بۆیە نوێنەرەكەی فلۆریدا وتی:”تووشی دڵەڕاوكێتان كردم بەوەڵامدانەوەی ئەم زانیارییانە”.

ئەم دانپێدانانەی لێپرسراوانی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە ئێستا ڕۆژانە پشكنین بۆ 11 هەزار كەس لە ئەمریكا دەكرێت كە زۆر كەمترە لە وڵاتانی دنیا بۆ نمونە لە كۆریای باشوور ڕۆژانە پشكنین بۆ 20 هەزار كەس دەكرێت.

بەپێی دواهەمین ئامار لە جیهاندا 134 هەزار و 353 كەس تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و مردنیش نزیكبووەتەوە لە 5 هەزار كەس.

ك.ج

جیهان

ڕوحانی پەیامێك ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران پێشنیازی كردووە، بە گەڕانەوەی تاران و واشنتۆن بۆ دۆخی بەر لە دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەتوانن زۆربەی كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران و ئەمریكا بگەڕێنەوە بۆ بەر لە 20 ی كانونی دووەمی 2017 دەتوانن زۆربەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئاڕاستە و دۆخەكەی نێوانیشیان بە تەواوەتی بگۆڕن.

ڕوحانی جەختیشیكردەوە، دەتوانن لە بوارەكانی تر و لە قۆناغەكانی تر بەردەوامی بەو گفتوگۆیە بدەن بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانیان.

جێی ئاماژەیە، 20 ی كانونی دووەمی 2017 دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربوو، ساڵێك دواتر لە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

وتەكانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدایە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە دانوستان لەگەڵ ئەمریكای ڕەتكردووەتەوە و پێی وایە هاتنە سەركاری جۆ بایدن هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سیاسەتەكانی ئەمریكا لە دژی ئێران دروست ناكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: پەتای كۆرۆنا خاوبۆتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە، لە هەفتەی ڕابردووەوە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا خاوبۆتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە دوایین ئەبدەیتی لەبارەی پەتاكە ڕایگەیاند”وێڕای بوونی ئاراستەیەكی داكشان لەڕووی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون لە ئەوروپا، تائێستاش ناوچەكە گەورەترین ڕێژەی تووشبوون و مردنی نوێی تێدا تۆماردەكرێت لەسەر ئاستی جیهان”.

ئەو ڕێكخراوە جیهانییە دەڵێت”ئەفریقا بەرزترین ئاستی توشبوون و مردنی نوێی تۆماركردووە، بە تایبەت ئەو حاڵەتانەی لە ئەفریقای باشوور و جەزائیر و كینیا تۆماركران”.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتاوە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی لە چین دەركەوت و دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، لە مانگی ئاداری ڕابردووشدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد كە تائێستا تووشبوانی پەتاكە لە جیهاندا 60 ملیۆنی تێپەڕاندووە و بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ملیۆنێك و 416 هەزار كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری ئەبو محەمەد جۆلانی تەرخان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی زانیاریی ڕاست لەبارەی ئەبو محەمەد جۆلانی سەركردەی ڕێكخۆراوی “بەرەی نوسرەوە” پێشكەش دەكات.

بەپێیى بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە”پاداشتی دادپەروەریی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، تەرخانكردنی 10 ملیۆن دۆلارە، وەك خەڵات بۆ ئەو كەسەی زانیاریی ڕاست لەبارەی ئەبو محەمەد جۆلانی سەركردەی پێشووی بەرەی نوسرەوە پێشكەش دەكات”.

جۆلانی بە دامەزرێنەری ڕێكخراوی بەرەی نوسرە، لقی ڕێكخراوی قاعیدە لە سوریا دادەنرێت كە لە 29ی تەمموزە 2016دا ڕاگەیەندراو دواتر ناوەكەی كرایە بەرەی فەتحی شام.

بەرەی فەتحی شام دووەم گەورەترین گروپی تیرۆریستییە لەدوای ڕێكخراوی داعش و لە كۆتایی كانوونی دووەمی 2017 لەگەڵ چوار گروپی تردا لەژێرناوی “هەیئەی تەحریری شام” یەكیانگرت.

لەم ماوەیەی دواییدا ویلایەتە یەكگرتووەكان زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا و “تەحریری شام”ی كردە ئامانج، بەو هۆیەشەوە زۆرێك لە سەركردەكان و چەكدارانی ڕێكخراوەكە كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان