ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا


خەڵک سپۆرت

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانانی باسکەی ئەمریکا بووەتە مەترسی و بەم هۆیەوە ڕابیتەی یانە پیشگەرەکانی ئەمریکا (NBA) کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

یانەی یوتا جازی ئەمریکی کە یەکێکە لە یانە ناودارەکان لە خولی یانە پیشگەرەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، ڕۆدی گۆبێرت یاریزانی فەرەنسی پێکهاتەی یانە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی یاریزانانی یانەی یوتا جاز، دەرکەوتووە گۆبێرتی فەرەنسی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بە پەلە لەیاریزانانی تر جیاکراوەتەوە، هەروەها سەرجەمی پێکهاتەکە خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

لەپێناو پاراستنی یاریزانان و هاندەران، ڕابیتەی یانە پیشگەرەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە بە ئاشکرا ئاماژەیان بە دواخستنی ململانێی ئەم وەرزەی “ئێن بی ئەی” کردووە و لە نوسراوەکەدا هاتووە: بڕیارماندا بەڕاگرتنی چالاکییەکانی (NBA) تا کاتێکی نادیار، پاش کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە دەربارەی بارودۆخی تیم و خولەکە دەکەین و ئەو هەنگاوانە دەگرینەبەر کە دەبێت جێبەجێ بکرێت”.

بڕیاربوو ئەمشەو چوارشەممە چەندین ڕووبەڕوبونەوەی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێن، بەڵام لەدوای ئەم بڕیارە سەرجەم یارییەکان دواخران و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان لە کاتێکی دیاریکراودا بوونی نییە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دواخستن و ڕاگرتنی چالاکییە وەرزشییەکان لە کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا بەگشتی.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

(بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە


خەڵک سپۆرت

مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران.

بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

چالاکییەکانی فۆرمولا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەردەوامی دەبێت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی نێودەوڵەتی فۆرمولا وەن بیر لە بەکارهێنانی شێوازێک دەکاتەوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشبڕکێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەبێ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێبگەیەنێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و مۆناکۆ ڕاگیران، هەروەها پێشبڕکێکانی بەحرەین و ڤێتنام و چین و هۆڵەندا و ئیسپانیاش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بۆ شۆفێران و تیمە بەشدارەکان دروستبووە، بەرپرسانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن بڕیاریانداوە پێشبڕکێ دواخراوەکان بەشێوەی “ڤیدیۆ گەیم” ئەنجام بدەن.

هەموو وەرزێک لەئامادەکارییەکاندا و  لەپێناو بەهێزکردنی تەرکیزی شۆفێران، تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا وەن تەکنیکی پێشبڕکێ بە ڤیدیۆ گەیم لەسەر ئاستی شۆفدێرانیان ئەنجام دەدەن.

حاڵی حازر (فیا) بیر لەوە دەکاتەوە، ئەو پێشبڕکێیانەی دواخراون بەشێوەی گەیم ئۆنلاین ئەنجام بدات، لە یەک کاتدا شۆفێران لە پێگەی خۆیانەوە بەشداری تێدا دەکەن و براوەکان هاوشێوەی پێشبڕکێی ڕاستەقینە خەڵات دەکرێن.

ئەم چالاکییە ڤیدتۆییانەش بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی چالاکییەکان بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە لەنێو حەلەبەی ڕاستەقینەدا.

ئەگەر بڕیارەکەش بەفەرمی بدرێت، تەواوی پێشبڕکێکان لە “یو توب”وە ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک دەتوانێت بینەری ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ئەستێرەیەکی ناوداری خولی یانە پیشەگەرەکان و سێ هاوڕێی توشی کۆرۆنا بوون


خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یانەی برۆکلین نێتسی ئەمریکی توشبوونی چوار یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە چوار یاریزانی یانەی برۆکلین نێتس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لەنێوانیاندا کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی وڵاتەکە بوونی هەیە.

لەکۆی چوار یاریزانە توشبووەکەی (NBA) تەنها یەکێکیان نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بەدیکراوە، سیانیش لە توشبووان هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنایان پێوە دیارنەبووە.

فۆکس سپۆرت دووپاتیکردۆتەوە، کە کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا یەکێکە لە توشبووەکان و لەم بارەیەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: پێویستە لەسەر هەمووان خۆمان بپارێزین، کەرەنتین بکەن، ئێمەش بەم پڕۆسەیەدا تێپەڕدەکەین.

یانەی برۆکلین نێتسی بەشدار لە خولی یانە پیشەوەرەکانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی کردووە، کە سەرجەم یاریزانانی یانەکە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە دابڕینراون لە ماڵ و منداڵەکانیان.

کۆتا یاریی برۆکلین نێتس لەم مانگەدا بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامدراوە، بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت یاریزانانی لەیکەرز بەهەمان شێوەی یاریزانانی نێتس پشکنینی وردیان بۆ بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان