ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەلار.. پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قائیمقامی قەزای كەلار بڕیاری داخستنی سەرجەم پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی لەو قەزایە دەركرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا قائیمقامییەتی قەزای كەلار بڕیاریدا،سەرجەم پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لەو قەزایە دابخرێن، بڕیارەكەش لە سبەینێ پێنج شەممە 12-3-2020 دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

هاوكات، خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیانی سنووری قەزای كەلار و دەوروبەری ئاگادار دەكرێنەوە كە دەبێت پابەند بن بەو بڕیارە.

ك.ج

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان