ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پاركی هەوارى شار بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا ڕێكاری نوێ‌ دەگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری پاركی هەوارى شار لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سبەینێوە بەشێكی دیكەی شەقام و باخچەكانی هەواری شار دەكرێنەوە، كە نزیكەی 1000 دۆنم لە شەقام و سەوزایی دەبێت.

ڕێبین شێخ جەمیل، بەڕێوەبەری پاركی هەوارى شار لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە 12-3-2020 بەمەستی ئامادەكارییەكان بۆ نەورۆز و گرتنەبەری ڕێگاكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەمان بەشێكی زۆری پاركی هەواری شار بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەكەینەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان زیاتر سوود لە فراوانی پاركەكە وەربگرن.

وتیشی، “نزیكەی 1000 دۆنم لە شەقام و پانتایی سەوزایی و شۆستەكانی تەواو بووە، ئامادەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێنە پاركەكە و سوود لە هەوا و شوێنی دانیشتن ببین، كە لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان بۆ دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی سەردانی دەشت و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن”.

ڕاشیگەیاند، ئەم بەشەی دیكەی هەواری شار، كە سبەی دەكرێتەوە، زیاتر قەرەباڵغی ناو پاركەكە كەم دەكاتەوە و ژمارەیەكی زۆرتر لە جاران هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی پاركەكە بكەن بێ ئەوەی قەرەباڵغی دروست ببێت و پێویستیشە ڕەچاوی ڕێنماییەكانی تەندروستی بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەبەرئەوەی لە ئێستادا شوێنەكانی وەرزشكردن داخراوە، هاووڵاتیان دەتوانن بێنە پاركەكە و لەسەر شەقامەكانی هەواری شار، كە ئێستا زیاتر لە جارانە وەرزشی ڕۆژانەی خۆیان بكەن.

ئاشكراشیكرد، شەقامێكی گەورە بە درێژایی هەزار و 500 مەتر و پانی 18 مەتر و شەش شەقامی لاوەكی، ڕووبەری گشتیش دەكاتە هەزار و 500 دۆنم كارەكانی كۆتایی هاتووە و لە سبەینێوە ئامادەیە بۆ پێشوازی هاووڵاتیان.

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: ئەمڕۆ پلەی گەرما لە کەرکوك دەگاتە 49

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە كەركوك 49 و لە سلێمانی 42 و لە هەولێر و دهۆكیش 43 پلە دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە كە سبەی شەممە، گەرما لە سلێمانی و كەركوك و دهۆك یەك پلە دابەزێت، هەولێریش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

كەشناسی ئاشكراشیكرد، كەشوهەوای ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە دوێنێ
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سەنتەری پارێزگاكان بەم شێوەیە، سەنتەری هەولێر 45 پلەی سیلیزی، سەنتەری سلێمانی 43 پلەی سیلیزی، سەنتەری دهۆك 42 پلەی سیلیزی، سەنتەری كركووك 47 پلەی سیلیزی، سەنتەری هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان