ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی دوو وەزارەتی دیكە ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی دوو وەزارەتی بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 15-3-2020 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبن هەرچەندە پشووی فەرمییە.

پیشتر جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە پشووەكان كاریگەریان لەسەر دابەشكردنی مووچە نابێت و بەردەوام دەبێت.

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی دەوامەوە درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەوامی دادوەرانی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵەرەوەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت بەپێی خشتەیەك دەوام بكەن.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان، سەرجەم دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە پێویستە ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، دەسەڵات دراوە بە دادوەران تاوەكو خشتەیەك ئامادە بكەن بۆ دەوامی (لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان) بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی بۆ یان دیاریكراوە دەوام بكەن.

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت دادوەران و لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان ڕۆژەكانی دیكە بەردەوام مۆبایلەكانیان كراوەبن بۆ ئەو پەیوەندیانەی لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە پێیانەوە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسایەكی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە هەرێم خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە


خەڵك – ئارام سەردار
یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان پەسەندكرد، دەقی پەیڕەوەكە لە ڕۆژنامەی واقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە .

دەقی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر دابەشكردنی مووچە پارێزگاری هەڵەبجە هاتەدەنگ


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ و دانانی ڕێكاری خۆپارێزی بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچە لە هەڵەبجە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە و بەهۆیەوە پارێزگاری شارەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە،

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، كەمترین پابەندبون بەدیكرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربوین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بكەین”.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە ڕێكاری تایبەت لەبەردەم بانكەكانی هەڵەبجە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا دەگیرێتەبەر.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان