ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان: توركیا سوودی زۆر لە دابەزینی نرخی نەوت دەبینێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سوودی زۆر لە دابەزینی نرخی نەوت دەبینێت و پێیوایە دابەزینی نرخی نەوت سوودی بۆ توركیا هەیە.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بڵاویكردەوە، “دابەزینی نرخی نەوت سوودی زۆری بۆ توركیا هەبوو، ئەو سوودەش كاریگەری زۆری بۆ سەر بودجەی مامەڵە دارایییەكانی ئێستای وڵات هەیە”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نرخی نەوت بە نزیكەی 25% ڕووی لە دابەزین كرد، ئەمەش بە گەورەترین دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت لە مانگی شوباتی 2019وە، لە هەمان كاتدا ڕێژەی دابەزینی نەوت گەورەترین پاشەكشەكردنی لە یەك شەممەی ڕابردووەوە تۆماركردووە بە بەراورد بە 17ی كانوونی دووەمی ساڵی 1991وە.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە بوو، كە سعودیە نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی وڵاتەكەی دابەزاند و پلانێكی دانا تا بڕێكی زۆر نەوت لە مانگی داهاتوودا بەرهەم بهێنێت، بەمەش جەنگی نرخ دەستپێكرد، كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی داواكاری جیهانی لەسەر نەوت.

جیهان

بە ڤیدیۆ..بەیەكگەیشتنی پەرستارێكی نەخۆشەكانی كۆرۆنا و منداڵەكەی كاریگەری لەسەر جیهان دروست دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دروست كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی كۆرۆنا لە جیهاندا تەشەنەی سەندووە.

تۆڕی سپوتنێك بڵاویكردەوە، پەرستارێكی سعودی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ منداڵەكەی نەبینیوە ناتوانێت لە باوەشی بگرێت، ئەمەش دیمەنێكی نائاسایی و هەستیاری كۆمەڵگەی جیهان نیشان دەدات.
ناسر شەهرانی پەرستاری نەخۆشەكانی كۆرۆنایە لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، دوای كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی لە نەخۆشخانە و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە كاتێك منداڵە بچوكەكەی بە خۆشحاڵییەوە بەرەو ڕووی دەڕوات، بەڵام نایەوێت لە باوەشی بگرێت، دواتر كە ڕوخساری سەرسام و خەمناكی كوڕەكەی دەبینێت ناڕەحەت دەبێت و دەست بە گریان دەكات.
تۆمارە ڤیدیۆییەكە، چەندین ملیۆن هاووڵاتی بینەری بوون وەك دڵخۆشكەرییەك هاودەردیان بۆ پەرستارەكە دەڕبڕیوە و پێیانوایە ئەم تۆمار ڤیدیۆییە یەكێكە لە خەمناكترین كاتە تاڵەكانی سەردەمی كۆرۆنا، بەڵام ئەوەش كەم نییە كە ئەم جۆرە دیمەنانە كەم دەبینرێن.
پێشیان وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مرۆڤایەتی پەیوەست بەیەك كردووە و هەموویان كاریگەرن بە یەكتری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا ملیۆنێك و 200 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن و 200 هەزاری تێپەڕاند.

بە پێی ئامارەكانی ماڵپەڕی وۆرڵد میتەرس” كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا، تا بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە یەك ملیۆن و 203 هەزار و 90 كەس لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون.

لەو ژمارەیەش 64 هەزار و 743 تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و 246 هەزار و 753 كەسیش چاكبوونەتەوە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهاندا یەكەم وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووانەوە و تا ئەمڕۆ زیاتر لە 311 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 هەزار و 454 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكا دەخرێتە ئەستۆی ترەمپ


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای دەكات كە لە ڕاپۆرتێكی هەواڵگریدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار كراوەتەوە، بەڵام زانیارییەكانی بە هەند وەرنەگرتووە.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، ڕۆژی 3ی كانوونی دووەمی ڕابردوو یەكەم ڕاپۆرت لە كۆبوونەوەیەكی داخراوی لایەنە هەواڵگرییەكان دراوە بە ترەمپ و چەند جارێك هۆشدارییانداوە لە مەترسی ڤایرۆسەكە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 70 ڕۆژ لەو ئاگاداركردنەوەیە، كۆشكی سپی دەستیكرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوە و وەك ڤایرۆسیێكی كوژەر، مامەڵەی لەگەڵدا كرد.

ڕۆژنامەكە ڕوونیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان توانایەكی زۆری وەك بودجە، توێژینەوەی زانستی و تاقیكردنەوەی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی پەتاكان هەبووە، بەڵام ئیدارەكەی ترەمپ كاتەكەی لەدەستداوە و لە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكەشدا چەندین هەڵەی كردووە.

واشنتۆن پۆست ئەوەشی خستووەتەڕوو كە یەكێك لە گرنگترین هەڵەكانی ئیدارەكەی ترەمپ، دواخستنی پشكنینەكان و دیاریكردنی سنووری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و كەرەنتیننەكردنیان بووە.

دوێنێش جۆو بایدن بەهێزترین كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رەخنەی لە ترەمپ گرت و ڕایگەیاند كەسێكی شیاو نییە بۆ رێبەرییكردنی ئەمریكا لە قەیرانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان