ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركردایەتی یەكێتی، لێپرسراوی مەكتەبەكان هەڵدەبژێرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی لێپرسراوی مەكتەبەكانی حزبەكە.

ئارام قادر خەبات ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی تەواوی لێپرسراوی مەكتەبەكانی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن.

لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووشدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی دەستنیشان كرد.

کوردستان

“هەرێمی كوردستان، دە ڕۆژی پڕ مەترسی لەبەردەمدایە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تكایە لەماڵ بمێننەوە، پابەندی ڕێنماییەكان بن .

خالس قادر بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە، ئێستا ئێمە بەرەو لوتكەی پەتاكە دەڕۆین، دە ڕۆژی داهاتوو بۆمان پڕ مەترسییە بۆ تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوە یان سنوورداركردنی ڤایرۆسەكە.
وتیشی”دوای ئەوە، دە ڕۆژی سەخت بۆ نەخۆشخانە پزیشك و كارمەندانمان دەست پێدەكات بۆ چارەسەر و چاودێری حاڵەتە قورس و توندەكان گیانلەدەستدانەكان، خودا پەنامان بدا و پشت و پەنامان بێت بتوانین بە كەمترین لەدەستدان ئەو قۆناغەسەختە تێبپەڕێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ئەوە پەتاكە هێور دەبێتەوە و حاڵەكان ڕوو لە كەمی دەكەن و بەرەو قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن دەچین، ئەگەر خەڵك بەباشی پابەند بێت و لەماڵ بمێننەوە و تێكەڵ نەبن و خۆیان و خانەوادەكان و خەڵكی تر بپارێزن بەدڵنیایی پشت بەخوا زیانەكانمان زۆر كەم دەبێت ئەگەر نا ئەنجامەكان هەموومان ئازار دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا بەخشران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی سەرجەم هاووڵاتیان خۆش بوو.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سەرۆكایەتی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبوو.

ئاشكراشیدەكات، لێخۆشبوونەكە وەك هاوكارییەكە بۆ هاووڵاتیان لەم كاتی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەرێمی كوردستان لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی.

ئەمڕۆ دوو شەممە پەیجی وەزارەتی تەندروستی لە زاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییەوە بڵاویكردەوە كە “هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە”.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا.

زۆربەی تووشبووەكان بەركەوتەی كەسانی دوو پرسەكەی هەولێرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان