ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق، گفتووگۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەران گەرم دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕەتیدەكاتەوە، لیژنەكەیان گفتووگۆ لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بكات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرونیش دەڵێت: “لەسایەی دابەزینی نرخی نەوت، كورتهێنانی بودجەی گشتی ڕەنگە بگاتە 100 ملیار دۆلار”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانەی باس لە خواستی لیژنەی دارایی دەكەن بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە”.

جبوری داوای كرد، كەس بڕوا بەو هەواڵە دروستكراوانانە نەكات.

لەلایەكی ترەوە، ئینعام خوزاعی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون پێشبینی كرد، كورتهێنانی بودجەی گشتی ئەمساڵ بگاتە 100 ملیار دۆلار لە سایەی دابەزینی نرخی نەوت، ڕەتیشیكردەوە هیچ چارەسەرێكی دروست و كۆتایی هەبێت بۆ ئەم تەنگژەیەی ئێستا.

خوزاعی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دوێنی یەك شەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی تەواوەتی ڕووی لە دابەزین كرد، بەهۆی شكستی ئۆپیك لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نەوتی نوێ‌ لەگەڵ ڕوسیا بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم لەپێناو باشكردنی نرخ، كە لەم ماوەیەدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕووی لە دابەزین كرد و بووە مایەی پاشەكشەكردنی گەشەی ئابووری جیهانی و كەمبوونەوەی داواكاری جیهانی لەسەر نەوت”.

بە وتەی پەڕلەمانتارەكەی سائیرون، “دیمەنی ئابووری لە عیراق مەترسیدار دەردەكەوێت بەهۆی كۆمەڵێك فاكتەرەوە، لەوانەش پشت بەستنی بودجەی فیدڕاڵی بە ڕێژەی زیاتر 90%ی ساڵانە، لەگەڵ شكستی حكومەتی كاربەڕێكەر لەكارەكانی لەپێناو زیاتركردنی داهاتەكانی تر وەك پێشتر لە كارنامەكەیدا بەڵێنی لەسەر دابوو، وێڕای زیادبوونی خەرجییە گشتییەكان لە بودجەی ساڵی 2020 بەهۆی سیاسەتی كارپێكردنی ناچاری حكومەتی كاربەڕێكەر لەپێناو كپكردنەوەی تەوژمی توڕەیی خۆپیشاندەران”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و مەسعود حەیدەر، ڕاوێژكاری بارزانی “زەنگی مەترسیدار”یان لەسەر مووچە لێدا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.

لای خۆشیەوە، حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر نرخی نەوت زیاتر دابەزێت ئەوا وەك ڕێگای ناچاری دەبێت دەست بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ببرێت.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان