ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەقە لە پێشمەرگەیەكی لیوای نۆ كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ تەقە لە پێشمەرگەیەكی لیوای 9 كرا و شوێنەواری چەند گولـلـەیەك بە جەستەیەوە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە هاووڵاتیەك بەناوی ( ئ . ح . ٲ) لەدایكبووی 1986 تەقەی لێكرا و برینداركرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیە پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای 9 و شوێنەواری چەند گولـلـەیەك بە جەستەیەوە هەیە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

ژینگە

وێنە؛ لە ماوەت 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گوندێكی شارۆچكەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئاگرەكە ڕۆژی پێنج شەممە لە سنوری گوندی دۆڵ بێشكی سەر شارۆچكەی ماوەت کەوتووەتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنەكە و بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە هۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی مەترسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی دەربارەی مەترسی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

هاونیشتمانیانی بەڕێز،

مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیە و لەم ڕۆژانەدا بە هۆی سستیی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

ئێمە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەند بوون و بە شێوەیەکی زۆر باش ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە گیرا و ئەم سەرکەوتنە بووە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی.

بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن.

من جارێکی دیکە داوا لە هەموو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە.

سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/5/29

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەردەشت سێ پاسەوانی سنووری ئێران كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە سنوروی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕوپێكدادان ڕوویدا و لە ئاكامدا سێ پاسەوانی سنووری ئێران كوژران.

میدیای ئێران بڵاویكردەوە كە لە سنووری شاری سەردەشت شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئێران و گروپێكی چەكدار ڕوویداوە و لە ئاكامدا سێ پاسەوانی سنووری ئێرانی كوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە شەڕەكەدا چەند كەسێك لە لایەنی بەرامبەریش كوژراون، بەڵام بێ ئەوەی زانیاری ورد لەبارەی ژمارەیان بڵاوبكرێتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ناسنامەی ئەو گروپەی ڕووبەڕووی هێزە ئێرانییەكە بوونەتەوە ئاشكرا نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان