ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

قەتەر ڕێگەنادات هاووڵاتییانی 14 وڵات سەردانی بكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ
حكومەتی دەوحە بەمەبەستی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا سەردانی گەشتیارانی 14 وڵات بۆ قەتەر قەدەغە دەكات.

حكومەتی قەتەر رایگەیاند، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمڕۆوە هاووڵاتیانی هەریەك لە چین، ئێران، عیراق، میسر، سوریا، هیندستان، لوبنان، بەنگلادیش، كۆریای باشور، سریلانكا، ، تایلاند، نیپاڵ، پاكستان، فیلیپین ناتوانن سەردانی وڵاتەكەی بكەن.

ئەو بڕیارەی حكومەتی قەتەر لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزیدایە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە ئێستادا لە زیاتر لە 90 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان 15 كەسیش لە قەتەر تووشی كۆرۆنا بوون.

جیهان

وێنە؛ سەركردەیەكی حزبوڵا لە باشووری لوبنان كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
حزبوڵای لوبنانی كوژرانی یەكێك لە سەركردەكانی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی، سەركردەكەی حزبوڵا ناوی محەمەد عەلی یونسە و لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژراوە.

راشیگەیاند سەركردەكەی حزبوڵا بەرپرس بووە لە دۆسێی چاودێریكردنی “بەكرێگیراو و سیخوڕەكان”.

تا ئێستا زانیاری فەرمی لەسەر چۆنێتی كوژرانی ئاشكرا نەكراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بە ڤیدیۆ..بەیەكگەیشتنی پەرستارێكی نەخۆشەكانی كۆرۆنا و منداڵەكەی كاریگەری لەسەر جیهان دروست دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دروست كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی كۆرۆنا لە جیهاندا تەشەنەی سەندووە.

تۆڕی سپوتنێك بڵاویكردەوە، پەرستارێكی سعودی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ منداڵەكەی نەبینیوە ناتوانێت لە باوەشی بگرێت، ئەمەش دیمەنێكی نائاسایی و هەستیاری كۆمەڵگەی جیهان نیشان دەدات.
ناسر شەهرانی پەرستاری نەخۆشەكانی كۆرۆنایە لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، دوای كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی لە نەخۆشخانە و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە كاتێك منداڵە بچوكەكەی بە خۆشحاڵییەوە بەرەو ڕووی دەڕوات، بەڵام نایەوێت لە باوەشی بگرێت، دواتر كە ڕوخساری سەرسام و خەمناكی كوڕەكەی دەبینێت ناڕەحەت دەبێت و دەست بە گریان دەكات.
تۆمارە ڤیدیۆییەكە، چەندین ملیۆن هاووڵاتی بینەری بوون وەك دڵخۆشكەرییەك هاودەردیان بۆ پەرستارەكە دەڕبڕیوە و پێیانوایە ئەم تۆمار ڤیدیۆییە یەكێكە لە خەمناكترین كاتە تاڵەكانی سەردەمی كۆرۆنا، بەڵام ئەوەش كەم نییە كە ئەم جۆرە دیمەنانە كەم دەبینرێن.
پێشیان وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مرۆڤایەتی پەیوەست بەیەك كردووە و هەموویان كاریگەرن بە یەكتری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا ملیۆنێك و 200 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن و 200 هەزاری تێپەڕاند.

بە پێی ئامارەكانی ماڵپەڕی وۆرڵد میتەرس” كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا، تا بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە یەك ملیۆن و 203 هەزار و 90 كەس لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون.

لەو ژمارەیەش 64 هەزار و 743 تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و 246 هەزار و 753 كەسیش چاكبوونەتەوە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهاندا یەكەم وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووانەوە و تا ئەمڕۆ زیاتر لە 311 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 هەزار و 454 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان