ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی دەست بەسەر گۆشتی بێمۆردا دەگرن‌

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەلایەن ‌لیژنەی دوی سەربە لیژنە‌ هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر دو ئاژەڵی سەربڕراوی بێمۆر لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانیدا گیراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، داوا لە هاوڵاتیان دەكات گۆشتی سەرشەقام و بێمۆر نەكڕن چونكە ئاژەڵەكە و گۆشتەكەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە پشكنینی بۆ نەكراوه.

هەروەها هاتووە”خواردنی گۆشتی بێمۆر یان گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقامەكان سەردەبڕرێن و دەفرۆشرێن مەترسی‌ بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.”

سەرۆكی لیژنەی دو كە هاوكات نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییە، داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی هەبونی گۆشتی بێمۆر یان ئاژەڵی سەربڕاو لەسەر شەقامەكان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی لێ ئاگاداربكەنەوە، لەكاتی هەبونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری پەیوەندی بە ژمارە (07708677777) بكەن.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان