ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆرۆنا پەرلەمانی فەرەنسای داگیركردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

تائێستا شەش پەرلەمانتاری فەرەنسا و فەرمانبەرێكی پەرلەمان توشی كۆرۆنا بوون و ڕێوشوێنی پێویستیش گیراوەتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵابوونەوەی زیاتری.

پەرلەمانی فەرەنسا بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكەوە چالاكییەكانی تا 22 ئەم مانگە ڕاگرت.

پێشتر حكومەتی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، كە 1126 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 19 كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

ئێران، گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە 25 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 184 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 24 هەزار و 840 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3605 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 184 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، تا ئەمڕۆ 432 هەزار و 798 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت” تائێستا لە وڵاتدا 365 و 846 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 28 پارێزگەی ئێرانیش لە چوارچێوەی ناوچە سور و زەردەكاندا دادەنرێن لەڕووی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق ڕایگەیاند، دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا.

 

نوێنەری ناوەندی هەواڵگری بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریایی ئیجەوە بەرەو یۆنان دەڕۆن زۆرینەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت دەکرێنەوە، بێ گوێدانە ئەو مەترسییانەی پەنابەران لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.


ئاماژەى بەئەوەشدا، تەنها لەچەند ناوچەیەکی سەر بەشاری مۆغەڵا لە ڕۆژانی ( ١٩، ٢١ ، ٢٢ /٩/٢٠٢٠ ) ( ٣٦ ) پەنابەر لە دەریایی ئیجە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکراون کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.


باسی لەئەوەشکرد، لە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ( ٠٣:٣٠ ) بەرەبەیاندا لە ناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا بەلەمێکی چوپی پەنابەران بە ( ١٩ ) پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، کە دەنگ و هاواریان گەیشتە چەند بەلەمێکی مەدەنی ناوچەکە، یەکسەر پەیوەندی دەکەن بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە، ڕاستەوخۆ بەسێ بەلەمێ هێزەکانی دەریایی تورکیا دەگەنە سەریان تەرمی پەنابەرێک دەدۆزنەوەو ( ١٨ ) پەنابەریش ڕزگاردەکەن، پەنابەرێکیش لەبەر خراپی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، دوای هەوڵێکی زۆری پزیشکەکان گیانی لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 787 هەزار و 858 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 787 هەزار و 858 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 75 هەزار و 550 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 98 هەزار و 291 كەس و 205 هەزار و 478 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان