ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ شەمخانی كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووەوە.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٣/٨ لە كۆشكی سەلام لەگەڵ عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە لەگرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لەبوارە جیاجیاكاندا، بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

هاوكات، جەختیشیكردەوە لەپێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەبواری بەگژداچوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكان بۆ ڕێزگرتن لەئارامی و سەروەری عیراق، ھەروەھا ئاماژەشی بە قوڵی پەیوەندییە مێژوییەكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و ئێران كرد.

هەر لە كۆبوونەوەیەدا، سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەیدا بە پێویستی چاودێریكردنی هەوڵەكانی هاریكاری هاوبەش لە پێناوی ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە شەمخانی، هەڵوێستی وڵاتەكەی لە پشتیوانیكردنی عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتكردەوە و پەرۆشی وڵاتەكەیشی لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و هاریكاری لەگشت بوارەكاندا دەربڕی.

لە كۆتایی دیدارەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەكان كرا لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان، و ئاماژەیش بەپێویستی لەبەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە كرایەوە بۆ كۆتایی پێهێنانی قەیرانەكان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزی لەپێناو بەرجەستەكردنی ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتی.
ك.ج

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان