ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

دوو ئەستێرەی ناودار لە پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز بەشداری ناکەن


خەڵک سپۆرت

سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی و ئەنجیلیک کێربەری ئەڵمانی، بەهۆی پێکانەوە کشانەوەیان لە پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز بۆ یاریی تێنسی سەرزەوی ڕاگەیاند.

لەم مانگەدا پاڵەوانێتی کراوەی ئیندیانا وێڵز لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و زۆرینەی ئەستێرەکان لەسەر ئاستی کوڕان بەشداری دەکەن، بەڵام پێناچێت لەسەر ئاستی کچان بەوشێوەیە گەرموگوڕی پێوەدیاربێت.

سیمۆنا هالیپ ئەستێرەی ڕۆمانی و هەڵگری نازناوی ئیندیانای (٢٠١٥) ڕایگەیاندووە :” بەداخەوە لەپاڵەوانێتی دوبەی توشی پێکان بووم و پێکانەکە تائێستا چاکنەبووەتەوە، ئەوەش کێشەی تەندروستی بۆ دروستکردووم و لە کاتی دیاریکراودا ناتوانم بگەڕێمەوە، لەبەرئەوەشە کە ڕایدەگەیەنم ناتوانم بەشداری ئیندیانا وێڵز بکەم”.

لەلایەکی ترەوە ئەنجیلیک کیربەری ئەڵمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوسیویەتی: لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدام، حاڵی حازر سەرقاڵی چارەسەری پێکانی قاچمم، هیوادەخوازم بەزوترین کات چارەسەربم.

هەروەها نوسیویەتی: هیوام دەخواست لەکاتی گونجاودا بۆ پاڵەوانێتی کراوەی ئیندیانا وێڵز و مەیامی بگەڕێمەوە، بەڵام ستافی پزیشکی پێیان وایە کاتم ماوە بۆ چاسەرەبوون، ئامۆژگارییان کردووم حەوانەوەی زیاتر وەربگرم.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

(بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە


خەڵک سپۆرت

مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران.

بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

چالاکییەکانی فۆرمولا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەردەوامی دەبێت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی نێودەوڵەتی فۆرمولا وەن بیر لە بەکارهێنانی شێوازێک دەکاتەوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشبڕکێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەبێ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێبگەیەنێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و مۆناکۆ ڕاگیران، هەروەها پێشبڕکێکانی بەحرەین و ڤێتنام و چین و هۆڵەندا و ئیسپانیاش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بۆ شۆفێران و تیمە بەشدارەکان دروستبووە، بەرپرسانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن بڕیاریانداوە پێشبڕکێ دواخراوەکان بەشێوەی “ڤیدیۆ گەیم” ئەنجام بدەن.

هەموو وەرزێک لەئامادەکارییەکاندا و  لەپێناو بەهێزکردنی تەرکیزی شۆفێران، تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا وەن تەکنیکی پێشبڕکێ بە ڤیدیۆ گەیم لەسەر ئاستی شۆفدێرانیان ئەنجام دەدەن.

حاڵی حازر (فیا) بیر لەوە دەکاتەوە، ئەو پێشبڕکێیانەی دواخراون بەشێوەی گەیم ئۆنلاین ئەنجام بدات، لە یەک کاتدا شۆفێران لە پێگەی خۆیانەوە بەشداری تێدا دەکەن و براوەکان هاوشێوەی پێشبڕکێی ڕاستەقینە خەڵات دەکرێن.

ئەم چالاکییە ڤیدتۆییانەش بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی چالاکییەکان بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە لەنێو حەلەبەی ڕاستەقینەدا.

ئەگەر بڕیارەکەش بەفەرمی بدرێت، تەواوی پێشبڕکێکان لە “یو توب”وە ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک دەتوانێت بینەری ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ئەستێرەیەکی ناوداری خولی یانە پیشەگەرەکان و سێ هاوڕێی توشی کۆرۆنا بوون


خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یانەی برۆکلین نێتسی ئەمریکی توشبوونی چوار یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە چوار یاریزانی یانەی برۆکلین نێتس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لەنێوانیاندا کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی وڵاتەکە بوونی هەیە.

لەکۆی چوار یاریزانە توشبووەکەی (NBA) تەنها یەکێکیان نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بەدیکراوە، سیانیش لە توشبووان هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنایان پێوە دیارنەبووە.

فۆکس سپۆرت دووپاتیکردۆتەوە، کە کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا یەکێکە لە توشبووەکان و لەم بارەیەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: پێویستە لەسەر هەمووان خۆمان بپارێزین، کەرەنتین بکەن، ئێمەش بەم پڕۆسەیەدا تێپەڕدەکەین.

یانەی برۆکلین نێتسی بەشدار لە خولی یانە پیشەوەرەکانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی کردووە، کە سەرجەم یاریزانانی یانەکە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە دابڕینراون لە ماڵ و منداڵەکانیان.

کۆتا یاریی برۆکلین نێتس لەم مانگەدا بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامدراوە، بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت یاریزانانی لەیکەرز بەهەمان شێوەی یاریزانانی نێتس پشکنینی وردیان بۆ بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان