ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ ئەو منداڵەی بە چەكی فسفۆڕی توركیا سووتا چاكبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەو منداڵەی لە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەر چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی (فسفۆڕ) كەوت، دوای ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەك لە فەڕەنسا چاكبۆتەوە و گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و بڕیار وایە بچێتەوە بۆ شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوا.

محەمەد حەمید، ئەو مێردمنداڵەیە، كە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لە هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان لە سەرێ كانی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەشێكی زۆری جەستەی سوتا.

بڵاوبوونەوەی وێنەكانی محەمەد لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی كوردستانی و جیهانی لێكەوتەوە و بەوهۆیەشەوە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا بۆ چارەسەر كردن ڕەوانەی فەڕەنسای بكات و لە ئێستاشدا گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و چاكبۆتەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە یاوەری وەزیری تەندروستی هەرێم لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر سەردانی محەمەد-یان كرد و ڕایگەیاند، محەمەد ماوەی مانگێكە لە فەڕەنسا گەڕاوەتەوە و حەوت نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

وتیشی، “بڕیاروایە ماوەیەكی تر لەگەڵ باوكی بەسەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان”.

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان