ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم دواین بڕیار لە دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ

سبەی لیژنەیەكی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێوەست بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و دواین بڕیار لە بارەی دەوامی فەرمانبەران بدات.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، سبەی دوو شەممە لیژنەی باڵای تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ڕاشگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین ڕێكار و ئامادەكارییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەكان دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بڕیارە لە كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم دواین بڕیار بدرێت لەسەر دەوامی فەرمانبەران، ئەویش یان بە ڕاگرتنی دەوام تاوەكو دوای نەورۆز یاخود كەمكردنەوەی دەوام بەڕێژەی 50% و دروستكردنەوەی تەناوب بۆ فەرمانبەران بۆ ئەوەی قەرەباڵغی ناو فەرمانگەكان كەم بكرێتەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

لە دوایین فەرمانی حكومەتی عیراق بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان بە ڕێژەی 50% و پێدانی بڕی 500 هەزار مووچەی دیاریكراو بە فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی بۆ ئەو كارمەندانەی لە ناوەندەكانی كەرەنتینە و نەخۆشخانەكانی چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن.

کوردستان

كەسێكی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تووشبووێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی كامەرانی سیتی لە شاری هەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی، لەبارەی مووچەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، ئەوەی لە هەندێك ماڵپەڕ و پەیج دەوترێت سەبارەت بە كەمكردنەوەی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و بابەتی كەمكردنەوەی مووچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی 3/6/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا نەبووە .

وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك كەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی دەكەن. كە گوایە لە كۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێكی كۆبوونەوەكە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەكارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەكی روونیدەكەینەوە لە كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائمقامی قەزای کۆیە؛لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین


خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمقامی قەزای کۆیە دەچێتە ناوخۆپیشاندەران و دەڵێت؛ لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین و دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەمووکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

ئەمشەو لەشاری کۆیە ژمارەیەک گەنج و لاو گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی گوزەران و دواکەتوتنی مووچەو نەبوننی خزمەتگوزاریی.

هاوکات بە پێی ڕاگەیانراوی ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، بۆ گوێگرتن لەداوکاریەکانی خۆپیشاندەران مامۆستایوسف، قائمقامی قەزای کۆیە چووە ناوخۆپیشاندەران لەوتەیەکیشدا بۆ خۆپیشاندەران پێی ڕاگەیاندن لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتە.

داواشی کرد پێویستە هەردەربڕینی ناڕەزایی وداواکاریەک بەشێوەی هێمنانەبێ و دوربێت لەپشێوی و بەڕێدا لابردن چونکە گردبونەوەو دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەموکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

هاوکات داواکاریش بوو هێزەئەمنیشەکان لەچوارچێوەی ڕێکارە یاسییەکان و دور لەتوندوتیژی بەدەم خۆپیشاندەرانەوەبچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان