ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا: لە وەرگرتنی خوێندكاراندا نادادی و ناوچەگەرێتی هەبووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا یاداشتێكیان ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی وەزارەتەکە كرد دەربارەی ئەو “نادادی”یەی لە وەرگرتنی خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرادا هەبووە.

پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە یاداشتەكەیاندا كە ئەمڕۆ لە هەولێر ڕایانگەیاند، ئاماژەیانداوە بەوەی لە وەرگرتنی خوێندكارانی ماستەر و دكتۆردا “نادادی و ناوچەگەرێتی” هەبووە.

ڕوونیشیانكردووەتەوە كە پرۆسەكە چەندین گرفتی هەبووە، بە تایبەتیش لە تاقیكردنەوەی زارەكی فێرخوازاندا.

دەقی یاداشتەكە:
یاداشتی ژماره‌ 1
‎بۆ به‌ڕێز / وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
‎به‌رێزان / ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

‎ئێمە وەك خوازیارانی خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا (2019 _ 2020) لەسەرجەم زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەم داواكاری و سەرنجانەی خوارەوە بخەینە بەردەستتان.

لە پرۆسەی تواناسازی نیشتمانی، زۆربەمان دووچاری بێهیوایی و هاتوین و سەرباری گرنگی ئامانجەكانی پرۆسەكە، بەداخەوە ناوەڕۆك و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی لەئاستی لانیكەمی چاوەڕوانی و هیواكانی خوازیاران نەبوون. پرۆسەكە نوێ و ناوازە و گرنگ و بێ پێشینەیە، بەڵام وەرگرتن تێیدا سپێردراوە بە بەش و كۆلێژ و بڕیاری تاكەكەس و گروپ و هێندە درزو كەلێنی تیابووە لە مانا و ناوەڕۆكی خۆی راستەقینەی خۆی بەتاڵ بكرێتەوە. ئامادەكاریی و دیاریكردنی پرۆگرام، پرسیاردانان، پشكنینی پەڕاوەكانی تاقیكردنەوە حسابیان بۆ نەكرابوو كە بەهۆیەوە خوێندكاران دەتوانن كەڵك لەدەرفەتەكانی وەزارەت وەربگرن و لەسایەی ئەم دۆخەشدا نادادی زۆر روویداوەو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی شایستە لە مافی خوێندن لە وڵاتی خۆیان بێ بەش بوون لەكاتێكدا هەندێكیان، مامۆستای زانكۆن، یان یەكەمی بەشەكانن، یان چالاكی و توێژینەوەو خولی زمانیان دیوە، سەرباری ئەوەش بەشێكی بەرچاویان ئامادەبوون لە قوتی ماڵ و مناڵیان بگرنەوە بیدەن بە خوێندن بە سیستمی پارالێڵ و داهاتی وەزارەت زیاد بكەن، كەچی بەداخەوە رێگەیان لێ گیراوە، لەبەر رۆشنایی ئەم بارودۆخەش ئەم داواكاری و پێشنیارانە ئاراستەی بەرێزتان دەكەین:

‎١- بەرزكردنەوەی نمرەی ئەوانەی نزیكبوونەتەوە لە دەرچوون و ھەژمار کردنی ڕێژەی ٪‏١٠ بە دەرچوو وە لەم خاڵەشدا بە پێویستی دەزانین کە لە نمره‌ی (١٠) ده‌وه‌ بە دەرچوو ھەژمار بکرێت ، لەبەرئەوەی پێوەرەكانی پرسیاردانان و پشكنین وەک پێویست نەبوون و کاریگەری کەسی و پشکنەرەکان بەسەر تێنوسەکانەوە دیارە و دەرفەت نەدراوەتە خوێندكار توانای خۆی دەربخات .

‎2_ ژمارەیەكی بەرچاو دەرچوو هەن كەچی كورسییان بەر نەكەوتووە بەهۆی كەمی كورسی و ئەوانەش شایستەی وەرگرتنی كورسی خۆیانن چونكە مەرجەكانیان تێدایە، بەڵام بە ھۆی کەمی کورسی وەرنەگیراون بۆیە ئەكرێت بۆ ئەو کەسانە کورسی ناوخۆی و گشتی زیاد بکرێت بە بێ بەرامبەر وە هەندێك لەو كورسیانەش پارالێڵ بن كە بارگرانی دارایی ناخاتە سەر حكومەت و خوازیارانیش زۆر نین و دوو هێندەی ژمارەی كورسییە تەرخانكراوەكانن.

‎٣- پێداچوونەوەو لەبەرچاوگرتنی پەڵپ و ناڕەزایەتییەكانی تاقیكردنەوە لەو كۆلێژ و بەشانەی كە هەن، هەر لەپرسیاردانانەوە تا پشكنین و نمرە دانان و كۆتاییهێنان بەنەریتی تەماشاكردنەوەی بەرگی دەفتەرەكان بەتەنها، چونكە بەڵگەی زۆر لەبەردەستن لەسەر خراپی پرسیارەكان تا دەگاتە پشكنین و ئەو پێداچوونەوەیەش لیژنەی وەزاری سەروو زانكۆكان بێت بۆ دڵنیایی.

‎4_ پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکانی زانکۆ و زانکۆ نوێیەکان و پارالێڵ بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سودمەند بێت لەم پڕۆسەیە .

‎5- بەهۆی وەستانی خوێندنی باڵا بۆ ماوەی 5 ساڵ و دواكەوتنی خولەكانی زمان، كورسی زیاتر بكرێتەوە بۆ خوازیاران لەگەڵ باشكردنی رێوشوێنەكانی تاقیكردنەوە و وەرگرتن بەجۆرێك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بن و لەدەستی بەش و كۆلێژ و گۆشە بەرتەسكەكان بێنە دەرەوە.

‎6- كێشەی گەورەو بنەڕەتی لەتاقیكردنەوەكانی شەفەهی هەن و نادادی و بێسەروبەری زۆریان تێدایەو ئامادەین بەبەڵگەوە هەندێ لەوانە بسەلمێنین و داوا دەكەین لەسەر پەڵپەكانی ئەم تاقیكردنەوەیە بەجدی هەڵوێستە بكرێت.

‎7ـ زیادکرنی کورسی بۆئەو بەشانەی کورسی بەتاڵیان نەماوەو بە هۆێ تاقیکردنەوەی زارەکی یان ناوچەگەرایەتی یان هەر هۆکارێکی تر مافی فێرخواز پێشێل کراوە و خوێندکار دەرنەچوێنراوە یاخود وەرنەگیراوە بۆ ئەوەی ئەوانەی مەبەستیانە دەرچێنرێن یاخود وەربگیرێن ئێستاش پەڵپ لەسەری گیراوە ،
‎ دەبێت بەجدی کارلەسەر (اعتراچ ) پەڵپ و زیادکردنی کورسیەکان بکرێت .

‎8- ئەگەر ناكرێ رێوشوێنەكانی وەرگرتن و تاقیكردنەوە باشتر بكەن مۆڵەتی دەرەوەی وڵات بكەنەوە بۆ ئەوەی خوازیاران بتوانن لەوڵاتانیتر خەون و خولیای خۆیان بەدەست بهێنین.

‎لەكۆتاییدا ئێمە خۆمان بەدلسۆز و رۆڵەی ئەم نیشتمانە دەزانین و چاومان لەسەر ئەوەیە ئەوەندەی ئەكرێت لێرە توانای خۆمان پەرە پێ بدەین و لەحاڵەتی لەبەرچاو نەگرتنی داواكارییەكانمان ئەوە ناچارین پەنا بۆ هەموو رێگایەكی مەدەنی ببەین و ببینە قەیران و كێشەیەكیتر لەو بارودۆخە سەختەی كە ئێستا وڵاتەكەی پێدا گوزەر دەكات و هیوامان لەسەر بەتەنگەوەهاتن و وەڵامی ئەرێنیانەی جەنابتانە.

‎ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە مافی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا

کوردستان

هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا بەخشران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی سەرجەم هاووڵاتیان خۆش بوو.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سەرۆكایەتی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبوو.

ئاشكراشیدەكات، لێخۆشبوونەكە وەك هاوكارییەكە بۆ هاووڵاتیان لەم كاتی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەرێمی كوردستان لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی.

ئەمڕۆ دوو شەممە پەیجی وەزارەتی تەندروستی لە زاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییەوە بڵاویكردەوە كە “هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە”.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا.

زۆربەی تووشبووەكان بەركەوتەی كەسانی دوو پرسەكەی هەولێرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەمڕۆوە سەرجەم نانەواخانە و سەوزە فرۆش و ماركێتەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەپێی تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێكمان دەكرد.
بەپێی نوسراوێك كە واژووی پارێزگاری هەڵەبجەی بەسەرەوەیە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ڕێگا پێدان بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەكان و نەخۆشخانەو كاروبارەكانی بازرگانی و بۆ هێنانی خۆراك و سەردانی جوتیاران بۆ كێڵگە و باخەكانیان و هەندێك پێویستیتر دەكرێت.
ئاشكراشیدەكات، لە دوای كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و سەوزە فرۆشان لە ژێر چاودێری ڕێنماییەكان كراوە دەبن.

دەقی نووسراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان