ڕووسیا وتووێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوادەخات



ڕووسیا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای لە دواخستنی كۆبوونەوەیەك كە وابڕیار بوو لەنێوان هەردوولا لە قاهیرە سازبكرێت ئاگادار دەكاتەوە سەبارەت بە “پەیماننامەی نوێی ستارت”، ئاماژەی بە پێشنیاركردنی وادەیەكی نوێ‌ دەكات بۆ ئەو وتووێژانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند،”واشنتن ئامادەیە لە نزیكترین دەرفەتدا وادەی نوێ‌ بۆ كۆبوونەوەكە دیاریی بكات، دەستپێكردنەوەی پرۆسەكانی پشكنین بە دەستپێكی كارەكانی پاراستنی پەیماننامەی نوێی ستارت دادەنرێت و دەكرێتە ئامرازێك بۆ سەقامگیریی”.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا، جەختی لەسەر دواخستنی ئەو وتووێژانەی كردەوە.

وابڕیار بوو، بەرپرسانی هەردوو وڵات لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەنێوان 29ی تشرینی دووەم بۆ 6ی كانوونی یەكەمی داهاتوو كۆببنەوە، لەپێناو گفتووگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەكانی پشكنینی پەیوەست بە “بەڵێننامەی نوێی ستارت” بۆ كەمكردنەوەی چەكی ئەتۆمی كە لە ئاداری 2020وە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە هەڵپەسێردران.

 

 

لە گەرمیان ژنێک دەستگیرکرا ماددەی هۆشبەری لە خوری قەمسەڵەدا شاردبووەوە
پێشت لە گەرمیان ژنێک دەستگیرکرا ماددەی هۆشبەری لە خوری قەمسەڵەدا شاردبووەوە
تەندروستی جیهانی هۆشداری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات
دواتر تەندروستی جیهانی هۆشداری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات
ەیوەندیدار