ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە ئیتاڵیا 16 ملیۆن كەس كەرەنتینە كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەك ڕێكارێك بۆ سنوورداركردنی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیاڵیا، ملیۆنان كەس لە باكووری وڵاتەكە كەرەنتینە كران.

جیۆسیپی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئیمزاكرد بۆ ئەوەی بەشی باكووری وڵاتەكە كەرەنتینە بكرێن، ئەویش دوای ئەوەی 233 حاڵەتی گیانی لەدەست دان و 5823 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمار كران.

كۆنتی لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند بە پێی بڕیارەكە كۆتوبەندی توند دەخرێتە سەر هاتن و چوون بۆ ناوچەكانی باكووری ئیتاڵیا.

ئەو ناوچەیەی بڕیارەكە دەیگرێتەوە 14 هەرێم لەخۆ دەگرێت و زیاتر لە 16 ملیۆن كەس تێیدا نیشتەجێن.

هەر بە پێی بڕیارەكەی سەرۆكی ئیتاڵیا، تەواوی مۆزەخانە، شانۆ و سینەماكان لە سەرتاسەری ئیتاڵیا دادەخرێن.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان