ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی جێبەجێ نەكردنی خۆپارێزی لە كۆرۆنا كافتریایەك لە سلێمانی داخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی خۆپارێزی كافتریای پیكاسۆ-یان داخست، دەشڵێت: “ئەو كەسانەی كاریان كردوە كڵاو و دەستكێشیان بەكارنەهێناوە و پەرداخی شوشەیان بۆ خواردنەوە گەرمەكان بەكارهێناوە”.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، كافتریای پیكاسۆ پەیوەست نیە بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو كەسانەی لێرە كاریان كردوە كڵاو و دەستكێشیان بەكارنەهێناوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەهەمان شوێن پەرداخی شوشەی بۆ خواردنەوە گەرمەكان بەكارهێناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا كافتریای پیكاسۆ دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی..زیاتر لە چوار هێندە و نیو، پیاوان زیاتر لە ژنان گیانیان لەدەستداوە

خەڵک- بەشی هەواڵ

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان  لەسلێمانی چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە، كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی خەمڵاندنێکی (خەڵک) بۆ ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان و بەدیاریکراوی ٤.٦٥ هێندە زیاترە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا، 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا  و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان