ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

باوكی كچەكە: خەریكە كەیسەكە بەلاڕێدا دەبرێت
لە ناوچەیەكی هەرێم دەستدرێژی كراوەتە سەر منداڵێكی چوار ساڵان

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرای دەكات، كە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستدرێژی سێكسی بەسەر كچێكی چوار ساڵە لە ئێستادا دۆسیەكە لە دادگایە و باوكیشی دەڵێت: “خەریكە كەیسەكەی بەلاڕێدا دەبرێت”.

ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن باوكێكی بریندار و دڵ پڕ لەخەمەوە ئاگادار كرامەوە، كەوا دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری سۆران دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر كچەكەی لە لایەن زڕ خالیەوە بە هاوكاری زڕدایكی مندالەكە.

دەشڵێت: “باوكی كچەكە پێی وتم، كە ئێستا لە ژنەكەی خەریكە جیاببێەتەوە و دوای زیاتر لە ساڵێك ئینجا زانیویەتی ئەم تاوانە بەرامبەر كچە بچوكەكەی ئەنجامدراوە لە لایەن برای ژنەكەیەوە، سەرەتا مندالەكە ترسێنراوە بەوەی گەر بێتو بە باو‌كی بڵێت ئەوە دایكی ئەشكەنجەی ئەدات و تۆقاندویەتی بۆیە لە ترسی گیانی خۆی منداڵەكە هیچی نەدركاندوە تا باوكی لە خێزانەكەی جیابۆتەوە، هەر بۆیە دەستبەجێ بە هیوای سەندنەوەی تۆڵە لە تاوانباران ڕوو لە دادگای هەولێر دەكات بۆ ئەوەی مافی كچەكەی بۆ بگەڕێندرێتەوە”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارە، “هەرچەندە گەڕانەوەی ماف بۆ منداڵێك، كە دەستدرێژی سێكسی كرابێتە سەر لەوانەیە زۆر زەحمەت بێت، تاكە قەرەبوو ئەوەیە، كە بكەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، بەڵام بەداخەوە لە مانگی سێ (۳)ی ئەمساڵ دادگای هەولێر بڕیاری دا بە زیندانی كردنی تەنها پێنج (٥) ساڵی بكەری ئەم تاوانە و هاوكاریكەری تاوانبارەكە، كە زڕدایكی منداڵە (٤) ساڵانەكەیە ئازاد كردووە، لە كاتێكدا بەپێی یاساكان بێت دەبێت تاوانبار زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بچەسپێت” .

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا (ل.ر) كچە بێ تاوانەكەی سۆران پۆلی یەكی سەرەتاییە و لە حاڵ و گوزەرانێكی دەروونی زۆر ناخۆشدایە و بەپێی ئەنجامی پزیشكەكان بێت ئەم كچە زیاتر لە 10 جار دەستدرێژی كراوەتە سەر و شوێنەواری دەستدرێژیەكە بەسەر جەستەیەوە دیارە.

دەشڵێت: “باوكی كچەكە هەر چەندە وەك خۆی وتی نەمدەویست بیدەمە ڕاگەیاندنەكان، بەلام ئێستا كە دەبینم خەریكە كەیسی كچە بچوكە بێ تاوانەكەم بە لاڕێدا دەبرێت بە پێویستم زانی هەموو لایەنێك ئاگادار بكەمەوە لەو جۆرە تاوانە قێزەونە”.

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی..زیاتر لە چوار هێندە و نیو، پیاوان زیاتر لە ژنان گیانیان لەدەستداوە

خەڵک- بەشی هەواڵ

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان  لەسلێمانی چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە، كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی خەمڵاندنێکی (خەڵک) بۆ ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان و بەدیاریکراوی ٤.٦٥ هێندە زیاترە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا، 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا  و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان