ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ژنی كورد بەشێكی دانەبڕاوە لە بزووتنەوەی ژنانی جیهان‌”

خەڵك-بەشی هەواڵ

یەكێتی ژنانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بڵاویانكردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی كوردستان دەكەین.
ئاشكراشیدەكات، مایەی شانازیمانە ئەمڕۆ ژنی كورد لەسەرتاسەری جیهاندا بووەتە سیمبولی ئازایەتی‌و بەرخودان.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

ژن خەبات ژیان
بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی(8)ی مارت رۆژی جیهانی ژنان
ژنانی خۆڕاگری كوردستان

(8)ی مارت رۆژی راپەڕینی ژنانی كرێكارە دژی نادادپەروەری‌و پێشێلكاری مافەكانیان‌و جیاكاری رەگەزی، لێرەوە زایەڵەی كاروانی خەباتی ژنان فۆرمێكی نوێی وەرگرت‌و مێژوویەكی پڕ سەروەری بۆ ژنانی جیهان نەخشاند.

ئێستا ژنان بەهەموو شێوەكانی خەبات تێدەكۆشن بۆ بەدەستهێنانی مافە سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و ئابوری ….. هتد دژی هەموو جۆرە جیاكارییەك خەبات دەكەن‌و سەلماندیان كە هیچ پێشكەوتن‌و گۆڕانكارییەك بەبێ‌ بەشداری ژنان بەدی نایەت.

ژنی كوردیش كە بەشێكی دانەبڕاوە لەبزوتنەوەی ژنانی جیهان‌و بەشدار بوون لەتێكۆشان‌و خەباتی نەتەوەیی‌و رۆڵی گرنگیان هەبووە لەهەموو ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەوڵاتەكەماندا بەدیهاتوە.

مایەی شانازیمانە كە ئەمڕۆ ژنی كورد لەسەرتاسەری جیهاندا بوەتە سیمبولی ئازایەتی‌و بەرخودان سەلماندیان كە ژن هێزو شۆڕشە نەك قوربانی.

(8)ی مارتی ئەمساڵا لەكاتێكدایە كە وڵاتەكەمان ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە، لەلایەك قەیرانی دارایی‌و سیاسی‌و كۆمەڵایتی‌و سەرهەڵدانی بیروهزری توندڕەوی‌ و لەلایەكیتر بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كە گشت جیهانی تووشی ترس‌ و دڵەڕاوكێ‌ كردووە، بەڵام هەروەك هەمیشە لەگەڵ هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان سوورین لەسەر خەبات‌و تێكۆشان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانمان لەكوردستاندا.

هەر بەم بۆنەیەوە جەختدەكەینەوە كە دەبێت بەشداری ژنان لەهەموو كایەكانی ژیاندا بەشداری فیعلی‌و كارابێ‌‌و بەتوندی ئیدانە ئەو هێرشە ناڕەوایە دەكەین كە لەلایەن كەسانی توندڕەوەوە دەكرێتە سەر بزوتنەوەی ژنان لەهەرێمی كوردستان، داواكارین كە حكومەتی هەرێم سنووریان بۆ دابنێ‌‌و ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكات.

دووپاتی دەكەینەوە كە خەبات‌و تێكۆشان بەردەوامە تابەدیهێنانی یەكسانی تەواو لەكۆمەڵدا.

پشتیوانی خەباتی ژنانی هەرچوار پارچەی كوردستان‌و ژنانی ئازادیخوازی جیهانین.

بژی خەباتی ژنان

یەكێتی ژنانی كوردستان

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان