ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پزیشكێكی عیراقی وادەی لەناوچوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی عیراقی پێیوایە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، پارەیەكی زۆری بۆ حكومەت گێڕایەوە لەڕووی پاكژكردنەوەی ناوچەكان لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینیش دەكات پەتاكە لە مانگی نیسانی داهاتوودا لەناوبچێت.

ئیهاب جابری، پزیشكی پسپۆڕی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو ڤایرۆسە كۆرۆنایەی گەیشتووەتە عیراق، لاوازە بەراورد بەوەی لە چین و ئێران هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕێكارانەی لەدژی گیراونەتەبەر، پاكژكردنەوەش بە كلۆر و دیتۆڵ شیاوترین چارەسەرە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە شوێنە گشتییەكاندا”.

بە وتەی ئەو پزیشكە عیراقییە پسپۆڕە”بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، وایكرد ئەگەرى گواستنەوەی نەخۆشییەكە لە شوێنە گشتییەكاندا لاوازببێت، بەو پێیەی ناتوانێت جگە لە دوو كاتژمێر لەبەر تیشكی خۆردا خۆی ڕابگرێت، بەراورد بە ناوچە شێدار و ساردەكان كە توانای مانەوەی 48 كاتژمێری هەیە”.

ئیهاب جابری پێیوایە”ئەگەر هەیە لەدوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە مانگی نیسانی داهاتوو پەتاكە لە عیراقدا نەمێنێت، لە بواری پاكژكردنەوەی شوێنە گشتییەكانیشدا پارەیەكی زۆر بۆ عیراق گەڕاوەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو”.

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

غالب محەمەد؛ كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان كۆتایی بەگرانی نرخی پەیوەندییەكان دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ پەڕلەمان بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان ئیتر كۆتایی بە قۆرخكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەهێنرێت و ئەگەر بمێنێت تەنها بەنسبە دەبێت و كاری سیخوری بۆ حزبەكانیش نامێنێت .
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ 24 ی ئەیلول ی 2020 پەڕلەمان بریارێكی گرنگیدا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) .

وتیشی،”بریارەكەی ئەمرۆ دوای بریاری دادگای كەرخ هات بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، كە ئەمەهەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب”.

ڕاشیگەیاند ، كاری ئەم كۆمپانیایە كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و دەوڵەت و پەڕلەمان دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ، هەروەها ئیتر بۆ پەیوەندییەكان تەنها حكومەت بڕیار لەسەر نرخ دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە جێ بەجێ بكرێت كۆمپانیاكانی ئێستای پەیوەندی كردن نامێنن گەر بشمێنن دەبێت بە شێوەی نسبە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا حكومییە كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عيراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ماوەیەك لە ڕاگرتنی گەشتەكان، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێ‌ هەینییەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عیراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە، هەفتانەش چوار گەشت ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی توركیاوە بڵاوكرایەوە”لە سبەینێ هەینی 2020،9/25وە، هێڵی ئاسمانی توركیا گەشتەكانی بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە و هەفتانەش چوار گەشت ئەنجامدەدرێن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كۆمپانیا فرۆكەوانییە توركییەكان و هێڵی ئاسمانی عیراقی، ڕێگەیان پێدەدرێت گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەردوو وڵات ئەنجام بدەن”.

پێشتر، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و توركیا ڕاگیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان