ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەركوك.. سێ‌ تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ڕایگەیاند، سێ كەس لە تووشبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەیان چاك بوونەتەوە.

ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سێ كەس لە تووشبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەیان چاك بوونەتەوە و هیچ كەسیش لەو گەڕەكەی ئەوان تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە.

ڕاكان جبوری وتیشی:”سێ كەس لە تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە كەركوك كە لە خێزانێك بوون، چاك بوونەتەوە”.

جێی ئاماژەیە، هێشتا حەوت كەس لەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە شاری كەركوك لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.

ك.ج

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكەی سلێمانی دەستگیر كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی ڕاگەیاند، كە گرتە ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە و بە ماتۆڕسكیل لەسەر شەقامەكانی سلێمانی دەسوڕێتەوە و تەقە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای‌ ئەوەی‌ گرتەیەكی‌ ڤیدیۆیی‌‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە ماتۆڕسوارێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تەقە دەكات، به ‌فەرمانی‌ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ ئەو كەسە دەسیپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، تونرا لە ماوەیەكی‌ كەمدا كەسەكە بدۆزرێتەوە و لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیر بكرێت‌ و ڕووبەڕووی‌ دادگا و لێپرسینەوەی‌ یاسایی بكرێتەوه، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ماتۆڕسكیل ‌و ئەو دەمانچەیەی‌ تۆمەتبار تەقەی‌ پێكردووه.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار ناوی‌ (هـ، أ، م) لەدایكبووی‌ 1997 و كوردە و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییە و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراوه.

ته‌قه‌كه‌‌رێك له‌سلێمانی‌ ده‌ستگیركرادوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ ده‌كات، به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سیپێكرد.تونرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و ڕوبه‌ڕوی‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل‌و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردووه‌‌.تۆمه‌تبار ناوی‌ (هـ، أ، م) له‌دایكبوی‌ 1997 و كورده‌و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Sunday, May 31, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بە مەبەستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتیان و دووكاندارەكاندا دابەش دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی ئایاری 2020، بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسەر ڕاسپاردەی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە نزیك بینای قائیمقامیەت بۆ نێو بازاڕی سەنتەری شار دەستی كرد بە دابەشكردنی دەمامك و دەستكێش بەسەر ھاووڵاتییان.

ماوەی چەند ڕۆژێكی لە هەرێمی كوردستان حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویان لەزیادبوون كردووە و بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەن لەسەر پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەرەنتینەی گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ دەرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە سلێمانی 30 كەس تووشی نیشانەی قورسی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان