ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

83 كۆچبەری نایاسایی لە سنووری ئاوی نێوان توركیا و یۆنان ڕزگاركران


خەڵك-بەشی هەواڵ
توركیا رزگاركردنی 83 كۆچبەری نایاسایی ڕاگەیاند كە یۆنان ڕێگەینەدابوون لە ڕێی دەریاوە بچنە سنووری وڵاتەكەیەوە.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ڕاگەیاند هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگەیان نەداوە بە دوو بەلەم بگەنە كەناراوەكانیان و ناچاری كردوون بگەڕێنەوە سنووری ئاویی توركیا.

ڕوونیشیكردەوە كە بەلەمەكان 83 كۆچبەری نایاساییان هەڵگرتبوو و داوایان لە هێزەكانی كەناراوەكانی توركیا كرد بچن بەهانایانەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانی توركیا لە كەناراوەكانی قەزای دیددەم سەر بە پارێزگای ئایدن چوون بە هانای كۆچبەرەكانەوە و ڕزگاریان كردن.

ڕاشیگەیاند حەوت لەو كۆچبەرانەی ڕزگار كران منداڵن.

جیهان

داواكارییەكی لە ئەمریكا و چین هەیە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوادەكات كۆرۆنا بە سیاسی نەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەكات تەنگژەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سیاسی نەكرێت.

بەپێی (سكای نیوز عربیە)، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و چین كردووە”یەكگرتووبن بەڕووی كۆرۆنادا”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕەخنەی لە پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرتبوو، سەبارەت بە هەڵپەساردنی كۆمەك و یارمەتییەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ بودجەی ڕێكخراوەكە لەم تەنگژەیەدا كە جیهانی پێدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ “كۆڤید-19″.

هەر لە بارەی هەڵوێستەكەی ترەمپەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی كۆمەك و یارمەتییەكانی ئەمریكا بۆ ڕێكخراوەكە، هانس كلۆگی بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندبوو”تائێستا ڕووبەڕووی قۆناغێكی سەخت دەبینەوە بەهۆی كۆرۆناوە، ئەمە كاتێكی گونجاو نییە بۆ ڕاگرتنی كۆمەك و یارمەتییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، تووشبوانی كۆرۆنا 400 هەزار كەس تێدەپەڕێنن


خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، 400 هەزار حاڵەت تێدەپەڕێنێت، ئەمەش مایەی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە دەگەیەنێت لەو وڵاتەدا كە لەئێستادا پلەی یەكەمی ژمارەی تووشبوانی بە نەخۆشییەكە تۆماركردووە.

تا ئەمڕۆ چوار شەممە، بەپێی سەنتەری قەڵاچۆكردنی نەخۆشییەكان و دامەزراوە پزیشكییە پەیوەندیدارەكان لە ئەمریكا، 402.471 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ “”COVID-19 تۆماركراون.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی جیهان یەكەم وڵاتە لەڕووی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبوانی دووهێندەی دەوڵەتی دووەمە كە ئیسپانیایە و 146.690 حاڵەتی توشبوونی تێدا تۆماركراوە، ئیتاڵیاش لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی سێیەمدایە بە 135.586 حاڵەت.

لەگەڵ ئەمەشدا ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی جیهان دووەم وڵاتە لەڕووی تۆماركردنی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كە تائێستا 12914 حاڵەتی تۆماركردووە، لەكاتێكدا ئیتاڵیا لە پلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی 17127 حاڵەتی گیانلەدەستدان و ئیسپانیاش لە پلەی سێیەمدایە كە بەهۆی كۆرۆناوە 14555 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەتوایەك بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كاتێكدا زۆربەی هاووڵاتیانی جیهان لەماڵەوە كەرەنتینە كراون بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەنجوومەنی زانایانی موسڵمانی ڕوسیا فەتوایەك دەربارەی بەڕۆژووبوون لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەردەكات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە ماوەی پشوو درێژبكەنەوە تاوەكو كۆتایی مانگی نیسان بە مووچە و كرێی تەواوەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواشی لە هاووڵاتیان كرد لەماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەكان بن.

لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی زانایانی موسڵمانی ڕوسیا فەتوایەكی نوێی دەركرد و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە موسڵمانان لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا پێویستە پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لەماڵەوە و نوێژە فەرزەكانیان لەماڵەوە ئەنجام بدەن.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە، “لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا، كە نوێژی تەراویح دەكرێت موسڵمانان لەماڵەوە نوێژەكەیان بكەن و پێویست ناكات كەرەنتینە بشكێنن و بچنە مزگەوتەكان.

بەپێی ڕۆژمێری ساڵی كۆچی، كە سعودیە بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1441ی كۆچی، بەڵام بەهۆی بینینی هیلالی مانگ ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بۆیە لیژنەكانی بینینی مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی 22ی نیسان چاودێری بینینی مانگ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان