ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هەواڵە گەرمەكانی میدیای ئەمریكا

لوقمان غەفوور

*ئەفریقای باشوور و دەركەوتنی كۆرۆنا ڤایرۆس:

سیریل ڕامافۆسا سەرۆكی ئەفریقای باشوور، ئەمڕۆ 5ی مارچ ڕایگەیاند، كە یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی دەستنیشانكراوە، ئەویش دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی وڵاتەكەی لە گەشتوگوزار لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە تووشی نەخۆشییەكە بووە.

بۆیە پێیوایە كە كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) زیانی گەورە بە كەرتی گەشتوگوزاری وڵاتەكەی دەدات دوای ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە كە گەشتی وڵاتەكەیان بەڕووی چەند وڵاتێكدا دابخەن.

هەر دوابەدوای ئەم هەواڵە دراوی ڕاندی، ئەفریقای باشوور بەڕێژەی 1.6 % بەرامبەر دراوی ئەمریكی دابەزی.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن 36 ساڵە دوای گەڕانەوەی لە ئیتاڵیا و لە فڕۆكەخانەی تامبۆ لە جۆهانسبێرگ لە پشكنین دەرنەچووە و دەركەوتووە كە هەڵگری كۆرۆنا ڤایرۆسە.

…………. ………….
*مردن لە ئیتاڵیا گەیشتە 148

ئاژانسی پاراستنی تەندروستی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕی 5ی مارچ ژماری مردن بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گەیشتە 148 كەس، ئەویش دوای ئەوەی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 كەس مردوون. ژمارەی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە 3 هەزار و 858 كەس لەكاتێكدا ڕۆژی چوار شەممە 3 هەزار و 48 كەس بوو.

……………… …………

*یەكەم حاڵەتی مردن لە بەریتانیا:

شەوی درەنگانی 4ی مارچ، پیاوێكی بەتەمەن لە ڕۆیال بیركشاییەر دوای دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەی كە تووشبووە بە كۆرۆنا ڤایرۆس، گیانی لەدەستدا.

كەسەكە چەند ڕۆژێك پێشتر بەمەبەستی نەخۆشی شەكرە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە و لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك نەخۆشخانەی جێهێشتووە. لەناكاو شەوی 4ی مارچ بەهۆی گیرانی هەناسەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پڕۆفیسۆر كریس وایت گەورە پسپۆڕی پزیشكی بەریتانی دەڵێت:”لەگەڵ دەركەوتنی نیشانەكانی، نەخۆشی كۆرۆنا كوشتوویەتی، ئەمەش ئاماژەیەكی باش نییە، دەشێت بەرلەوەی نیشانەكانی دەركەوێت كەسەكە بمرێت”.

……………… …………

*تووشبوون لە ئەمریكا گەیشتە 158:

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرزبۆوە بۆ 158 كەس. ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ 5ی مارچ، ئەندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایەتی نیویۆرك، ڕایگەیاند كە 9 كەیسی نوێ تۆماركراوە لە ویلایەتەكە و ژمارەی ئەو كەیسانەی لە نیویۆركە گەیشتە 22 كەیس.

………………. …………

*ڤایرۆسەكە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ:

بەپێچەوانەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز، ئەمجارە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە. زانایان حاڵەتێكی دەگمەنیان بەدیكرد.

ئەمەش دوای ئەوەی ژنێكی 60 ساڵ لەنەخۆشخانە لە هۆنگكۆنگ دوای ئەوەی جیاكرابۆوە بۆ چارەسەری تەندروستی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، سەگە بچكۆلە توكنەكەی تووشی نەخۆشییەكە دەبێت.

بۆیە پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشدارییاندا لەوەی لەكاتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە پێویستە ئاژەڵە ماڵییەكان لە خاوەنەكانیان جیاكرێتەوە.

………….. …….

دوا ئامار:

* تووشبوون 97 هەزار و 215 كەس. بەوپێیە لە 25 كاتژمێری ڕابردوودا 5 هەزار كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون. ژمارەی مردن 3 هەزار و 345 كەس، بەو پێیە لە24 كاتژمێری ڕابردوودا 158 كەس مردووە كە 142 كەسیان لە وڵاتی چین-ە.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان