ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشەنگەكانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دادەخرێن


خەڵک- ئارام سەردار

پارێزگە ی هەولێر بڕیاری داخستنی سەرجەم پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلی دەدات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر  ميدياكانى ڕاگەیاند” لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر بڕیار دراوە سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل تاوەکو 1ی نیسانی 2020 دابخرێن”.

بە وتەی قایمقامی هەولێر”هەر خاوەن پێشانگەیەک پابەند نەبێت، سزا دەدرێن و بڕیارەکەش بەزوترین کات دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.

“بڕیاری داخستنی پێشانگەکان تەنيا ڕۆژانی هەینی دەگرێتەوە و واتە ڕۆژانی هەینی دەبێت سەرجەم پێشانگاکان دابخرێن”

گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە، لە چوارشێوەی بەر گرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە تائێستا لە پارێزگەكانی عیراقدا 35 حاڵەتی توشبوون و سێ‌ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون.

کوردستان

“لە سلێمانی 30 كەس تووشی نیشانەی قورسی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر بڕیاری دا لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكاتەوە بە بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا.

ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەستبكرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵی.

پارێزگای هەولێر داوای لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە كرد کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قایمقامیەتی پشدەر دەست دەكات بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی كەمدەرامەتان


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی پشدەر ڕایگەیاند ئەمڕۆ دەستدەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر ئەو كەمدەرامەتانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

قایمقامیەتی پشدەر لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە ناویان لە لیسی كەمدەرامەتان تۆماركردووە ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی ئەو وەکیلانە بکەن کە بۆ گەڕەکەکان دانراون، بە مەبەستی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکیەکانیان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.

ڕوونیشیكردەوە كە پێویستە هاوڵاتی لە کاتی سەردان کردنی وەکیلەکان وێنەیەک لە فۆڕمی خۆراک و ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزانی پێ بێت.

شوێنی وەکیلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دانراون:

۱- گەرەکی ھەنارۆك +گەرەکی امام قاسم+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
جەمال احمد خدر
تەنیشت کارگەی شەکری قەلادزێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۲- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
امینە دێوانە دێوانە
نزیك مزگەوتی دەشتێویان
ــــــــــــــــــــــــ
۳- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
ابراھیم علی محموود،
نزیك مزگەوتی گەورەی راپەرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٤- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گەرەکی فەرمانبەران+بەشێکی گەرەکی کارەبا+ گوندی ئاڵان+دێرێ+خرەبەردان+سەیداحمدان
خونچە احمد حسن،
نزیك مزگەوتی شێخ حسێن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
٥- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گوندی
+گوندی گرتمەیتەر+گوندی گردەسپیان
عمر عبداللە حسن لە گەرەکی کارەبا
ــــــــــــــــــــــ
٦- گەرەکی شەھیدان +گەرەکی خانەقا+گوندی بێشیر+گوندی بنەوشان+گوندی سندۆڵان+گوندی نورەدین+گوندی شێخ ئاودەلان+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
عزیز شەریف رەسوڵ.
نزیك مزگەوتی خانەقا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان