ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران 54 هەزار زیندانی ئازاد دەكات
گەورە ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، مردووە

لوقمان غەفوور

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە یەكەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران لە كۆی 2 كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە كە هەردووكیان مردن، وتی:”سیستمی تەندروستی و خۆپاراستنی ئێران سفرە”. بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ئامارەكان ئەو ڕاستییەی WHO دەسەلمێنێت.

غولام حسێن ئیسماعیل وتەبێژ بەناوی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كە 54 هەزار زیندانیان ئازاد كردووە، چونكە توانای پاراستنی ژیانی ئەو تاوانبارانەیان نەماوە لە زینداندا، بەڵام سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی ئێران بە تەلەفزیۆنی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكایی ڕاگەیاندووە 60%ی ئەو زیندانیانە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن و هەفتەی پێشوو 10 كەسیش لەیەكێك لە زیندانەكانی تاران مردووە بە نەخۆشییەكە.

هەروەها لەڕێگەی تەلەفۆنییەوە، پارێزەری، سیاماك نمازی كە ئەمریكاییەكی دەستگیركراوە لە ئێران بە ئێن بی سی ڕاگەیاند:”بریكارەكەم كە كەسێكی ئەمریكاییە بە توندی تووشی نەخۆشی بووە لە زیندان لەدوای ئەوەی كەسێك لەناو زیندانەكە تووشبووە و هەموویانی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس كردووە”.

ئەمڕۆ 4ی مارچ دۆخی جیهان بەگشتی لە دۆخێكی خراپدا بوو، بەشێوەیەك 119 حاڵەت لە چین زیادیكردەوە لەبەرامبەر بە هەزاران حاڵەتی تووشبوون لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. كۆریای باشوور 516 حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند و لە ئێران و ئیتاڵیاش ژمارەكە بەوپەڕی خێرایی لەزیادبووندایە.

یەكێكی تر لەو زیندانیانەی كە ئازادكراوە هاووڵاتییەكە هەڵگری هەردووی ڕەگەزنامەی بەریتانیی و ئێرانییە (نازانین زاگاری راتكلێف) بەڵام دوای پشكنین دەركەوتووە بە توندی تووشی نەخۆشییەكە بووە. مێردەكەی زاگاری بە زە نیویۆرك تایمز-ی وتووە كە خێزانەكەی لە زیندانی ئەوین لە تاران كە 150 كەسی لەگەڵ بووە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووە.

نازانین، یەكێكە لەو زیندانیانەی كە بەتۆمەتی سیخوڕی لەساڵی 2016ەوە زیندانی كراوە، بەڵام بەریتانیا و نازانین ئەو تۆمەتەیان ڕەتكردووەتەوە.

ئەمریكا دەیەوێت چارەنووسی زیندانییەكانی لەئێران بزانێت، تائێستا هەواڵی هەریەك لە ڕۆبێرت لیڤینسۆن و سیاماك نمازی بەتەواوی نازانرێت كە دوو ئەمریكایی زیندانن لە ئێران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن.

عەبدولڕەزاق میسری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاشكرای كردووە كە گەورە ڕاوێژكارێكی، ئایەتوڵلا خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە مردووە.

بەپێی ئاماری فەڕمی ئێران 2 هەزار و 922 كەس تووشبوون و 92 كەس مردووە.

چیتر ڕوویداوە:

*لە كۆی 290 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران 29یان تووشی نەخۆشییەكە بوون.

*ژمارەی مردن لە ئەمریكا بەرزبووەوە بۆ 11 كەس ئەویش دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ڕۆژی 4ی مارچ یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسەكە لە كالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش لە واشنتۆن – سیاتل.

*كۆنگرێس بڕیاریدا 8 ملیار دۆلار بەپەلە خەرجبكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاڕاستەی كرا.

* لە ئێرلەندای باكوور ڕۆژی 4ی مارچ خێزانێكی 4 كەسی دوای ئەوەی سەردانی ئیتاڵیا-یان كردبوو، دوای پشكنین دەركەوت تووشی نەخۆشییەكە بوون.

*تووشبوون لە هیندستان گەیشتە 28 كەس كە ئەمەش ئاماژەیەكی خراپە بۆئەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هیچ كاریگەری نییە.

*ئیماراتی عەرەبی سەرجەم خوێندنگاكانی داخست ئەویش دوای ئەوەی تووشبوون گەیشتە 27 كەس.

*دوو كەس لە فەڕەنسا مردن، مردن لە فەڕەنسا گەیشتە 4 كەس، لەبەرامبەر 285 كەسی تووشبوو.

* لەدوای وڵاتی چین، ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات بۆ ژمارەی مردن كە گەیشتە 107 كەس و تووشبوون 3 هەزار و 89 كەس.

ك.ج

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 12 ملیۆن كەسی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 957 هەزار و 477 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 46 هەزار و 785 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 كەس و 133 هەزار و 972 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ی‌ تەمووزی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان 26 كۆچبەری نایاسایی گەڕاندەوە بۆ توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یۆنان 26 كۆچبەری گەڕاندەوە سنووری ئاوی توركیا كە ویستبوویان بە شێوەیەكی یاسایی بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا 26 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركرد.

كۆچبەرەكان لەسەر دوو بەلەم بوون و ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بچن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی یۆنان ڕێگرییان لێكرا و گەڕێندرانەوە بۆ سنووری دەریایی توركیا.

كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ئیزمیر كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان