ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو ڕێگەی سنووری ڕواندز دادەخرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامییەتی شارۆچكەی ڕواندز لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەبەوەدەكات:”لە چوارچێوەی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو ڕێگەی هاتوچۆ لە سنوورەكەیان دادەخەن”.

قائیمقامییەتی شارۆچكەی ڕواندز ڕوونیشیكردووەتەوە:” لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان ڕێگەی نێوان شارەدێی وەرتێ- ڕانیە و گۆجاڕ- پشدەر داخران”.

قائیمقامییەتی شارۆچكەی ڕواندز ئەوەشیخستووەتەڕوو:”بڕیاری داخستنی ڕێگەكان كاتییە”.

قائیمقامییەتی شارۆچكەی ڕواندز، داواشی لە هاووڵاتییان كردووە كە هاوكاریان بن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە و بۆ هاتوچۆكردنیش دەتوانن ڕێگەی بالیسان لە سنووری شارەدێی خەلیفان سەر بە شارۆچكەی سۆران بەكاربهێنن.

ك.ج

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان