ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (24) كاتژمێر لە ئەركدان

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی، فەرمانی بە لیژنە هاوبەشەكان كردوە بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بكەن و لە كاتی هەبوونی سەرپێچیدا شوێنەكە و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی بكەنەوە‌.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكان بە هاوكاری لیژنەكانی چاودێری بازرگانی و تەندروستی و ئاسایشی ئابووری، كە ئێستا لە (87) لیژنەپێكهاتون و بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانی كافتریا، چایخانە، چێشتخانە، ڕێستۆرانت و هەموو ئەو شوێنەگشتییانەی خواردن و خواردنەوە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكەن و لە كاتی هەبوونی كەموكورتی و سەرپێچیدا شوێنەكە‌ دابخەن و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێشتر لیژنەهاوبەشەكان لە كاتژمێر(4)ی بەیانییەوە تا درەنگانێكی شەو لەئەركدابوون، بەڵام ئێستا بەهۆی مەترسی لە هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەكان (24) كاتژمێر لە ئەركدان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خشتەی كاركردنی لیژنەكانی قائیمقامیەت بەجۆرێك دارێژراوە، هەمو گەڕەك و بازاڕ و شوێنەگشتییەكان دەگرێتەوە و ڕۆژانە سەردانیان دەكرێت، ڕێنمایی خۆپارێزی پێشكەش بە شوێنەكان دەكرێت و لەكاتی هەبوونی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكانی ژووری خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی، شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتیان كرد لەكاتی بوونی سكاڵا یان گەیاندنی زانیاری، دەتوانن لەڕێی ژمارەی (07708677777) یان لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بكەن.

بەمەبەستی خۆپارێزی لەنەخۆشی كۆرۆنا، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدراەكانەوە بڕیار دراوە لە كافتریا و ئەو شوێنانەی تێیدا دەكێشرێت نێرگەلە قەدەغە بكرێت، ڕاگرتنی ئاهەنگ و لایڤ میوزیك‌، بەكارهێنانی پێداویستی (قاپ، كەوچك، پیاڵە و پەرداخ)سەفەری لەسەرجەم شوێنە گشتییەكاندا و داخستنی سەرجەم هۆڵەكانی لەشجوانی و مەلەوانگەكان و گەیم سەنتەرەكان بۆ كاتێكی نادیار.

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان