ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە بەهاری ساڵی 1991 پەیامێكی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دەبێ هەوڵی هەموو لایەن و پێكهاتە و هەر تاكێكی كوردستان، لە خزمەتی پتەوكردنی زیاتری گیانی تەبایی و بنەماكانی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتیخوازیدا بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوە ڕاپەڕین و خواستی ئێوە بوو، كە سەلماندی مەحاڵە هیچ زەبر و زەنگ و سەركوتكارییەك بتوانێ شكۆ و خواستی گەلی كوردستان بۆ ژیانێكی سەرفرازانە و ئامانجە نیشتمانییەكانی، بشكێنێ.

دەقی پەیامەكە:
جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری كوردستان،

بە بۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی ئازاری ١٩٩١وە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم كوردستانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان دەكەم.
ڕاپەڕین كە یەكێكە لە سەروەرییە مەزنەكانی مێژووی گەلەكەمان، دەربڕی باوەڕ و خواستی گەلی كوردستان بۆ ژیانێكی ئازاد و سەرفرازانە و ڕەتكردنەوەی ستەم و زۆرداری بوو، ترۆپكی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و ڕۆڵەكانی گەل و یەكێتی و یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان و سەرجەم خەڵكی كوردستان بوو، پاراستنی دەستكەوتەكانیشی، ئەرك و بەرپرسیاریەتیی هەموو لایەن و پێكهاتە و هەموو تاكێكی كوردستانە و وەفادارییانە بۆ گیانی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان و هەموو قوربانییانی ڕێگای ڕزگاریمان.

كوردستانییانی ئازیز،

گیانی خۆڕاگری و بەرەنگاریی دلێرانەتان سەرباری ئەو لێبوردەییەی لە ڕاپەڕیندا نواندتان، زادەی هەمان ئەو كولتوورە مرۆڤدۆستانەیە كە ئیلهامبەخش و نەخشەڕێی سەرجەم بەرخودان و شۆڕشەكانی كوردستان بووە‌ بە ڕاپەڕینیشەوە. خەباتی ئێوە، هەمیشە هەڵگری باوەڕ و نەریت و بەها و جیهانبینییەكی بەرز بووە كە شایانی ئەوەن نەوە بە نەوەی ئەم گەلە، شانازییان پێوە بكەن. ئەوە ڕاپەڕین و خواستی ئێوە بوو كە سەلماندی مەحاڵە هیچ زەبر و زەنگ و سەركوتكارییەك بتوانێ شكۆ و خواستی گەلی كوردستان بۆ ژیانێكی سەرفرازانە و ئامانجە نیشتمانییەكانی، بشكێنێ.

كوردستانییانی خۆشەویست،

ڕاپەڕین بەڵگەی زیندووی ئەو ڕاستیەیە كە یەكڕیزی و تەباییی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی كوردستان و ئاشتەواییی ناوخۆ، هەمیشە گەلەكەمانی بەرەو سەركەوتن و سەرفرازیی زیاتر بردووە، بۆیە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجە نیشتیمانییەكان و مسۆگەركردنی ژیانیكی شایستە بە خەبات و قوربانییەكانی گەلەكەمان و ئایندەیەكی گەشتر بۆ نەوەكانمان، دەبێ هەوڵی هەموو لایەن و پێكهاتە و هەر تاكێكی كوردستان، لە خزمەتی پتەوكردنی زیاتری گیانی تەبایی و بنەماكانی پێكەوەژیان و
لێبوردەیی و ئاشتیخوازیدا بێت.

با یادی ڕاپەڕین وزە و ئیرادەی زیاترمان بۆ یەكڕیزی و تەبایی و خزمەتكردن بە گەل و وڵات پێ ببەخشێت.
بەرز و شكۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ئازاری ١٩٩١.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٨٥) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٤٥٤) هەولێر، (٢٢٨) سلێمانی، (٣٠٣) دهۆك. دەرەنجام (٣٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشی كردووەتەوە: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٧٢١٢٢) پشكنین بووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٩٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین

تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٠٣١) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٩) لە هەولێر، (٨٣) لە سلێمانی، (٦٣٢) لە دهۆك. وە (١١٠٤٧) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٢٧) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٨٥) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٤٥٤) هەولێر، (٢٢٨) سلێمانی، (٣٠٣) دهۆك. دەرەنجام (٣٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (١٢) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥٥)، (٥١)، (٥١)، (٥٠)، (٣١) ساڵ و (٥) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٦)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ و (٢) كچی گەنج تەمەنیان (١٨)، (١٨) ساڵ ، حەفت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەكەكانی گولان و كامەران ستی و كۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

پارێزگای سلێمانی (٢٢) پۆزەتیڤ: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٩)، (٦٣)، (٥٩)، (٥٧)، (٤٧)، (٤٣)، (٤١)، (٣٧)، (٣٠)، (٢٩)، (٢٩)، (٢٦) ساڵ و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٦٩)، (٥٨)، (٤٨)، (٤١)، (٤١)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٩)، (٢١) ساڵ و كوڕێكی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ، (٨) تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، (١٤) تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، (٢١) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەك و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٢١٢٢) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 22 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی ترى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكان ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و كوڕێكی گەنجە، ٨ لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەبووە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەكیان دانیشتووی وارماوەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و كوڕێكی گەنج، ٨ لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەكیان دانیشتووی وارماوەیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٨ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد ڕایدەگەیەنێت: بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی یەك شەممە 31/5/2020 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتی و تاكسی بەسەرنشینەكانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامك) و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێت كە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدراوە.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو: سەرجەم (مۆڵ، ماركێت، مینی ماركێت، دوكان، بازاڕ و شوێنە گشتییەكان) ئاگادار دەكەینەوە، پابەندبن بە جێ بەجێ كردنی گشت ڕێنماییە تەندروستییەكان بە تایبەتی بەستانی (دەمامك) بۆ كرێكاران و خاوەنی دوكان و فرۆشیاران و ئەو هاوڵاتییانەشی سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەنەراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: بۆ هاتنی ئەو هاوڵاتییانەی كە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەیانەوێت بێنە پارێزگای هەولێر، بەپێی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلكترۆنی دەبێت كە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەناونیشانی (mio.gov.krd) دانراوە.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاشیدەگەیەنێت: هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە تەشەنكردنی زیاتردایە و سەرچاوەی بەشێك لە تووشبووانی ئەم دوایەش نادیارە و بەشێكی ئەوانەشی لەم دواییەدا تووشی ڤایرۆسەكە بوونە باری تەندروستییان ناجێگیرە، بۆیە داواكارین لە هەموولایەك پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ و هەر جۆرە بەریەككەوتن و كۆبوونەوەیەك بپارێزن و دەمامك ببەستن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

دوا بەدوای بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 2020.5.27، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020.5.28، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووە و كۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەكەم/ بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی یەك شەممە 2020.5.31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتی و تاكسی بەسەرنشینەكانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامك) و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستیەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچی كاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ كە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدراوە.

دووەم/ سەرجەم (مۆڵ، ماركێت، مینی ماركێت، دوكان، بازاڕ و شوێنە گشتیەكان) ئاگادار دەكەینەوە، پابەندبن بە جێ بەجێ كردنی گشت ڕێنماییە تەندروستییەكان بە تایبەتی بەستانی (دەمامك) بۆ كرێكاران و خاوەنی دوكان و فرۆشیاران و ئەو هاوڵاتییانەشی سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

سێیەم/ ئەو هاوڵاتییانەی كە لە پارێزگاكانی تری عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەیانەوێت بێنە پارێزگای هەولێر، چ هاوڵاتی سڤیل بن، یان هێزە ئەمنییەكان، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندبن بەوەی لەسەر ئەركی خۆیان بۆماوەی (48) كاتژمێر كەرنتین بكرێن و دوای دەرچوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرونا كە تێچووی پشكنییەكە لەئەستۆی خۆیانە لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە، یان بڕوانامەی تووش نەبوونیان ڵەگەڵدابێت كەپێش (24) كاتژمێر لەهاتنییان بۆ پارێزگای هەولێر دەرچووبێت، دەبێت لەماڵەوە خۆی كەرەنتین بكات، بەپێچەوانەوە هەموو ئەوانەی لەو پارێزگا و ناوچانەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە شاری هەولێر ڕێگەیان پێنادرێت.

چوارەم/ بۆ هاتنی ئەو هاوڵاتییانەی كە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەیانەوێت بێنە پارێزگای هەولێر، بەپێی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلكترۆنی دەبێت كە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەناونیشانی (mio.gov.krd) دانراوە.

پێنجەم/ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە تەشەنكردنی زیاتر دایە و سەرچاوەی بەشێك لە تووشبوانی ئەم دوایەش نادیارە و بەشێكی ئەوانەشی لەم دوایەدا توشی ڤایرۆسەكە بوونە باری تەندروستییان ناجێگیرە، بۆیە داواكارین لە هەموولایەك پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ و هەر جۆرە بەریەككەوتن و كۆبوونەوەیەك بپارێزن و دەمامك ببەستن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.5.28

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان