ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كرا بۆ ڕاگرتنی دەوام


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ تاوتوێ‌ كردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی فەرمانگەكان، بەڵام ئەندامێكی ئەنجوومەن دەڵێت: “حكومەت ڕۆڵێكی خراپی بینی”.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە هەندێك لایەنی سیاسی بابەتی لامەركەزی وەك قسەی ڕۆژانە بەكاردەهێنێ‌ و هەروەها حكومەتی هەرێمیش ڕۆڵێكی خراپی بینی لە بێ‌ ڕۆڵ كردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

ڕاشیگەیاند، “حكومەت بابەتەكەی كرد بە سیاسی و پێیان وابوو ئەگەر سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی دەوام بدات لە شكۆی حكومەت كەمدەبێتەوە لەكاتێكدا حكومەتێك خۆی بە 50 ڕۆژ مووچەیەك نەدا هەر شكۆی نییە”.

وتیشی، “بێ‌ پلانی ئەم حكومەتە لەوەدایە، كە سلێمانی و دهۆك وەك یەك حساب دەكات لە بابەتی كۆرۆنا لەكاتێكدا دهۆك هیچ سنوورێكی تەماسی لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام سلێمانی دوو دەروازەی نێودەوڵەتی و چەندین دەروازەی تری فەرمی و نافەرمی هەیە، كە كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە، بۆیە ئەوە خراپی عەقڵیەتی حكومەتی مەركەزی نیشان دەدات”.

ئاشكراشی كرد، كە خۆیان لە داهاتوودا بەناچاری دەوام ڕادەگرن، بەڵام نایانەوێت ئەنجوومەن ئەو ڕۆڵەی هەبێت و بڕیار بدات، چونكە دەیانەوێت ئەنجوومەنەكان بێ‌ ڕۆڵ بكەن و حكومەتێكی مەركەزی دروست بكەن.

حكومەتی هەرێم لە چەند بڕیارێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوامی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكانی ڕاگرت و بڕیاری داخستنی مزگەوت و كڵێساكان و كافتریاكانی دەركرد، بەڵام تا ئێستا دەوامی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەوەش مەترسی لەسەر فەرمانبەران دروست كردووە بەهۆی قەرەباڵغی فەرمانگەكان.

لای خۆشیەوە، ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارێزگاری هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بە هۆی سەرقاڵبوونیان بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون و پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكە دەربڕیوە، بەڵام مەرجی هەبووە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەرجەكانی پارێزگاری ڕوون نەكردەوە، بەڵام ڕایگەیاند ئەنجوومەنەكەیان ناچێتە ژێر باری هیچ مەرجێك.

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كەی دەستپێدەكات؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ مانگێك تێدەپەڕێ‌ بەسەر دەستپێكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و تا ئێستا هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، سەرەڕای هاتنی پارەی مووچە لە بەغداوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (4)ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردج، بەڵام تا ئێستا تەنها مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ خەرج كراوە و مووچەی 4 مانگ لای حكومەتی هەرێمە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەندێك لە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە بە وەزارەتی تەندروسستی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام وەزارەتی دارایی بە فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فرۆشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، 90% كەمی كردووە


خەڵك-ئارام سەردار

 

سەڕەڕای كردنەوەی بازاڕی عەلوەكان، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بەرهەمە كشتوكاڵیەكان نافرۆشن.

ڕەجەب عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داخستنی بازاڕەكان كاریگەری زۆری لەسەر كردووین و هیچ كڕیارمان نیە و لە ۹۰٪ی كڕیار و فرۆشتنی بەرهەمەكانمان كەمی كردووە.

دەشڵێت”داوا لە پارێزگای هەولێر دەكەین ئاسانكاری بۆ كردنەوەی دوكانەكانی سەوزە و میوە بكەن، چونكە پێشتر تەنها بازاڕی شێخەڵا داخرابوو بازاڕمان تێكدەچوو ئێستاش هەموو بازاڕەكان داخراون تەنها ڕێگا بەدەستگێڕەكان دەدرێت سەوزە و میوەبفرۆشن ئەوانیش ژمارەیان زۆر نیە بتوانن ئەو هەموو بەرووبوومە ساغ بكەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر ڕۆژانە تەنها ئەو بەرهەمانەی باردەكران بۆ شاروشارۆچكەكان نزیكەی ٤۰۰ تۆن دەبوو، ئێستا هیچی بارناكرێت هەمووی ماوەتەوە لەسەر جوتیاران و نافرۆشرێت لەكاتێكدا پێشتر بەناو شاریشەوە نزیكەی ٥۰۰ تۆن بەرهەمە كشتووكاڵیەكان باردەكران، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بارنەكراوە و نەفرۆشراوە، سەڕەڕای دابەزینی نرخەكەش جووتیاران بەرهەمەكانیان نافرۆشرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەپڵ، پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمپانیای ئەپڵ پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات و ئاشكرایدەكات، ئەو مۆبایلانەی بردووتانە بیگێڕنەوە، ئەگەر نا دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
ماڵپەری reddit ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لەسەر شاشەی مۆبایلە ئایفۆنە درزاوەكان پەیامێك دەركەوت كە داوای لە خۆپیشاندەران كردووە مۆبایلەكان بگێڕنەوە.
ئەپل، لە پەیامێكدا كە بۆسەر شاشەی موبایلەكانی ناردووە نووسیوێتی” داوا لە ئێوە دەكرێت ئەم دەزگایە بگێڕنەوە بۆ فرۆشگاكان، ئەم دەزگایە لەكار خراوە”.
دوای كوشتنی جورج فلوید كە كەسێكی ڕەشپێستی ئەمریكاییە لەلایەن پۆلیسێكەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەمریكا وەك ناڕەزایەتییەك ڕژانەسەر شەقامەكان و زیاتر لە هەفتەیەكە خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان