تەندروستی جیهانی هۆشداری زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات



ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری هەڵكشانی ئامارەكانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لە وڵاتە هەژارەكان 80% زیاد دەكات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشەی زیادبوونی حاڵەتەكانی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە، كە پێشبینی دەكرێت لە دوو دەیە (20 ساڵ)ی داهاتوودا بەڕێژەی 60% زیاد بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو چوارچێوەیەدا هۆشداری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە دەدەین بە هەموو جیهان، بۆیە پێویستە خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان چڕ بكرێنەوە تاوەكو لەو نەخۆشییە ڕزگارمان ببێت.

ئاشكراشی كردووە، لەو وڵاتانەی ئاستی داهاتیان نزمە و هەژارن یان ئەو وڵاتانەی ئاستی داهات مامناوەندە ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت و ڕێژەی 80% تێدەپەڕێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا کۆمپانیاکانی بایۆنتیک و مۆدێرنا ژمارەیەک ڤاکسینی کاندیدکراویان هەیە بۆ چارەسەری جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە و لەنێویشیاندا شێرپەنجەی پێست و شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی هێلکەدان و چەند جۆرێکی دیکەی شێرپەنجە.

 

ڕووسیا وتووێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوادەخات
پێشت ڕووسیا وتووێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوادەخات
هەپەگە ؛ نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران
دواتر هەپەگە ؛ نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران
ەیوەندیدار