ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

كەرەنتینە یان ژووری تەندروستی چییە؟

خەڵک – خالید محەمەد

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گوێمان لە دەستەواژەی كەرەنتینە یان ژووری تەندروستی دەبێ‌، بزانین مەبەست لەم دەستەواژەیە چیە و چۆن و لەكوێوە سەریهەڵدا؟

– كەرەنتینە چیە؟

كەرەنتینە یان ژووری تەندروستی جیاكردنەوەی ژورێك یان خانویەك یان باڵەخانەیەكە بەمەبستی هێشتنەوە و چارەسەركردنی ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسێكن یان گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێ‌، تا ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە سنوردار بكرێ‌.

– كەی بیرۆكەی كەرەنتینە سەریهەڵدا؟

ئەم بیرۆكەیە لە سەدەی چواردە و لە شاری بوندوقییەوە سەریهەڵدا، ئەوكاتەی دەسەڵاتدارانی شارەكە زانیییان ئەو كەشتیانەی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دێن هۆكارێكن بۆ گواستنەوەی هەندێك پەتا بۆ ناوچەكەیان بڕیاریاندا ڕێگەنەدەن ڕاستەوخۆ سەرنشینەكانیان بڵاوەپێبكەن و لەسەرەتادا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەنێو كەشتییەكاندا دەوەستێنران، دواتر ماوەكە درێژكرا بۆ 40 ڕۆژ، دواتریش هەر لە بوندوقیە و لە ساڵی 1423 زاینی، یەكەم ژووری تەندروستی كرایەوە، ئەویش لە دورگەیەكی نزیك شارەكە، زۆر بە خێرایی وڵاتانەی تریش بیرۆكەكەیان وەرگرت و جێبەجێیان كرد.

كەرەنتینە لەئێستەدا بۆ بڵاوبۆتەوە؟

لە ئێستادا و لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی حاڵەتی كۆرۆنایان لێ‌ دەستنیشان كراوە ئەم ژوورە بوونی هەیە و لە باشووری كوردستانیش لە چەندین شوێن لە شارو شارۆچكەكان بوونیان هەیە، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیانە لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە و چاودێری ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی كوردستان گەڕاونەتەوە یان گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێ‌.

ماوەی مانەوەی كەسەكە لە كەرەنتینە وەستاوە لەسەر جۆری پەتاكە و ئاستی خێرایی چارەسەركردن لە وڵاتەكەدا، ئامانج لە بوونی كەرەنتینە پاراستنی تاك و كۆمەڵگەیە لەبڵاوبونەوەی پەتا و نەخۆشیە گوازراوەكان، هەربۆیە لە زۆرێك لە وڵاتَانی دونیای پێشكەوتوو مەرجی تەندروستی و ژیاندروستی و مافەكانی كەسیی وەستێنراو لەكەرەنتینەكان بە یاسا دیاریكراوە.

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ جۆر ڕەنگی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانە، کە دۆخی خۆتت پێدەڵێت

خێزان

گرنگە خانمان هۆشیاریان لەسەر ڕەنگی خوێنەکەیان هەبێت لەکاتی سوڕی مانگانە، چونکە ئەوە زۆر زانیاریان بۆ ئاشکرا دەکات، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– پەمەیی

هۆکارەکەی کەمی هۆڕمۆنی ئتسرۆجینە، کە هەندێکجار بەهۆی جوڵەی زۆرەوە ڕێژەکەی دادەبەزێت.

 

– ئاوی

هۆکارەکەی بۆ کەمی خۆراک و پرۆتینی پێویستە لە جەستەدا، لە هەندێک دۆخی کەمیشدا بونی شێرپەنجەش هۆکارە، بەڵام بەڕێژەی ٢٪.

 

 

– قاوەیی تۆخ

ئەمە زیاتر بەهۆی مانەوەی خوێنی کۆنترە کە ئێستا هاتۆتە دەرەوە.

 

– تەنکە و شێوەیی مرەبای هەیە و کڵۆ کڵۆیە

ئەمەیان بەهۆی کەمی هۆڕمۆنی بروجسترون و زۆری هۆڕمۆنی ئتسرۆجینەوەیە.

 

 

– سورە و خەت خەتی ڕەساسی تێدایە

توشی هەوکردن ببویت لەڕێگەی یەکێک لە نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکانەوە STI .

 

– بەهەمان شێوەی توتڕک سورە

ئەمە بە تەندروستترین و باشترین ڕەنگی خوێن دادەندرێت لە کاتی سوڕی مانگانە و گەر بەم جۆرە بوو کێشەت نییە.

 

 

– پڕتەقاڵی

ئەمەش بەهۆی هەوکردنی زێوەیە، کە زۆرکات ئازاریشی لەگەڵدایە و پێویستە پشکنین بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چای شاپەسەند بۆ دابەزاندنی كێش و توانەوەی چەوری زۆر کاریگەرە

خێزان
جۆرەكانی چا زۆرە و چەندین جۆری خۆش و بەتامی هەیە بەڵام هەندێكیان لەگەڵ تامە خۆشەكەیدا زۆر سودی تەندروستیشی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی و گرنگترینی بۆ دابەزاندنی كێش، وەك چای گەڵای ڕوەکی مینا یاخود شاپەسەند كە هەرلە كۆنەوە بۆ دابەزاندنی كێش بەكارهاتوە.

گەڵای  ڕوەکەکە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە ئاوی گەرمدا بكوڵێنە و بەو جۆرە دەبێتە چای لاواز كەرەوە كە دەوڵەمەندە بە مادەی سیترال و جیرانیول و نیرول،  هەر كوپێك چا لە چای شاپەسەند 2 كالۆری تێدایە كەئەوەش دەبێتە هۆی گرتنی حەزی خواردن و تێربون كە ئەوەش یارمەتی كێش دابەزاندن دەكات و كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات و چەوری جەستە دەسوتێنێت و دەی گۆڕێت بۆ وزە، دەتوانیت بەیانیان یاخود بە ڕۆژ لە پێش وەرزش بیخۆیت چونكە سوڕی خوێنی جەستە چالاك دەكات.

هەروەها دەتوانیت گەڵای شاپەسەند بەكاربهێنیت بۆ نەهێشتنی كشانی پێست (سولولیت) ئەویش بە كوتینی گەڵای لویزە و  تێكەڵ كردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون و زەیتی شۆڤان و دانانی لەسەر شوێنی كشانی پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان