ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئاداری ۲۰۲۰ پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)دەدرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2020/3/4ی راگەیاند، كەبەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم) لەماددەی (16)و برگەی (سێیەم) لەماددەی (18) و برگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاساییی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (12)ی پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2020/3/4 بەمشێوەیە بێت:
یەكەم: قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (گوڵستان باقی سلیمان) لە (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر (لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤـ) بەپێی حوكمی ماددەكانی (34،28) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.
سێیەم: قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (شیرین یونس عبدالله) لە لیژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت)و زیادكردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (زیاد جبار محمد) بۆ سەر لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی بەپێی حوكمی ماددەكانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق.

ریکلام

کوردستان

(خەڵك) پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا ئاشكرادەكات

خەڵك- ئيدريس جەبار
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2020 ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ڕێژەكەی 12.67%.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2020، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، پشكی هەرێم تێیدا بە ڕێژەی 12.67% دیاریی كراوە، بە هەمان شێوە پشكی پێشمەرگەش بە 76 ملیار دیناری مانگانە دیاریی كراوە كە بڕی ساڵانەی دەكاتە 912 ملیار دینار”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”دوو ماددە هەن لە بودجەدا كە پەیوەندییان بە تەسویەكردنی قەرز و حیساباتەوە هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لە ساڵی 2014وە تا ساڵی 2018، ئەوەی پەیوەندی بە قەرزەكان و پابەندبوونەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە هەیە، قسەیان لەسەر كراوە، لە پرۆژە یاساكەشدا ماددەیەك هەیە كە هەرێم پابەند دەكات بە خستنەڕووی هەموو زانیارییەكان، تا بزانرێت هەرێم بۆچی قەرزی كردووە، و ئەو قەرزانە چیین كە بەسەرییەوە كەڵەكەبوون؟ ئەمەش لەماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت، لەماوەی 90 ڕۆژیشدا لیژنەیەك لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمەوە پێكدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە قەرزەكان، تا ئەو هۆكارانە بزانرێن كە وایان لە هەرێم كردووە پەنا بۆ قەرزكردن ببات، یان چۆن ئەو قەرزانە خەرجكراون و بەچ شێوازێكى ياسايى هەرێم پەنای بۆ قەرزكردن بردووە”.

شیروان میرزا دەڵێت:”لە بودجەدا نەوتی كەركوكیش گفتووگۆی لەسەركراوە كە بڕەكەی دەگاتە 350 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لەڕێی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمەوە دەگوازرێنەوە، كرێی گواستنەوەی بۆرییەكانیش لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دەدرێت، ئەمە ئەو خاڵانەن كە گفتووگۆیان لەسەركراوە، لەبەرانبەردا دەبێت هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات لەگەڵ ڕێژەی 50%ی داهاتی مەرزە سنورییەكانی”.

لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووش، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتی:”شاندێكی تەنكنیكی لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە بەغدا و لەڕێی كۆبوونەوەكانییەوە هەوڵ دەدات ستراتیژێك بۆ بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دابنێت، بەو واتایەی حكومەتی هەرێم لەڕێی شاندە تەكنكییەكەی تائێستاش بەردەوامه لە گفتووگۆكانی لەگەڵ بەغدا، بودجەی 2021یش تائێستا لە قۆناغی ئامادەكردندایە لەلایەن حكومەت و هێشتا وردەكارییەكانی دەرنەكەوتوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی پارتی كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە و دەشڵێت: “پارتی لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لەناو پارتی وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەرەتەپە، داعش دووبرا لەدوای مانگێك لە ڕفاندییان ئازاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ، ئازادكردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە پێشتر لە گوندێكی سەر بە ناحیەكە لەیەن گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشەوە ڕفێنرابوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەسفی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە كە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگەی دیالەیە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوو برا كە نزیكى مانگێكە لە گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە ڕفێنرابوون، ئەمڕۆ ئازادكران”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە”چۆنیەتی ئازادكردنیان نازانێت كە ئایا بە پارە بووە یان نا، بەڵام لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەبارەی وردەكاریی ڕفاندن و شوێنی شاردنەوەیان لەماوەی چەند هەفتەی ڕابروو”.

لە كۆتایی مانگی ئابى ڕابردوو، گروپە چەكدارەكانی داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە دەوروبەری گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە و دوو برایان لە گوندەكە ڕفاندن و كەسێكی ترییان برینداركرد، هەرچەندە لەو دەمەوە پرۆسەكانی گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوام بوو، بەڵام تا كاتی ئازادكردنیان چارەنوسیان نەزانرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان