ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆریای باشوور، ده‌بێته‌ (چین)ی دووه‌م… چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌فته‌ی گیانله‌دستدانی به‌كۆمه‌ڵ بێت

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

ژماره‌ی تووشبوان له‌ كۆریای باشوور له‌ دوای وڵاتی چین-ه‌وه‌یه‌ كه‌ 5 هه‌زار و 328 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و به‌رگرییه‌ به‌هێزه‌ی كه‌ ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، مردن ته‌نیا 32 كه‌سه‌.

ئه‌م به‌رگرییه‌كردنه‌ و كه‌می قوربانییه‌ له‌سه‌ر حسابی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تیمی كاركردنی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌، به‌ڵام حكومه‌ت نایشارێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ماندووبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه‌ی نه‌خۆش، دوور نییه‌ قوربانییه‌كان هه‌ڵكشێن، مۆن جای ئان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ش، جه‌نگی ڕاگه‌یاند.

ڕۆژنامه‌ی زه‌ ته‌له‌گراف ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌هۆی چاوه‌ڕوانی شوێنی حه‌وانه‌ی نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دایجیۆ، ژنێك له‌ماڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌،رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ 1600 كه‌سی تووشبوو له‌ ماڵه‌كانیاندا دابڕێنراون و چاوه‌ڕێی بردنیان ده‌كه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌فته‌ی گیانله‌دستدانی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌ كۆریای باشوور.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز چیرۆكی ژنێكی 86 ساڵه‌ی باسكردووه‌ كه‌ رۆژی 28ی فێبریوه‌ری له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌ و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووه‌ جێگه‌ی بۆ دابینبكات، له‌ ماڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

دۆخی ترسناك له‌شاری دایجۆ-یه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی شینتیشۆنگی ئاینی سه‌ردانی وۆهان-ی كه‌رتی هێبی-یان كردبوو، به‌هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

زه‌ نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی هه‌فته‌ی پێشوو له‌ 100 په‌رستیار 16 یان له‌ سه‌نته‌ری بوهانگ-ی پزیشكی له‌ كه‌رتی جیونگ سانگ، ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: “به‌شی زۆری په‌رستیاران و تیمی پزیشكی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت”.

له‌به‌رامبه‌ردا رۆژی 3ی مارچ حكومه‌تی خۆجێیه‌تی جیونگ سانگ، بریاریدا كه‌ كرێی زیاتریان بۆ خه‌رجكرێت به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر رۆژێك 462 دۆلار بۆ دكتۆره‌كان و 252 دۆلار بۆ په‌رستیار و تیمی پزیشكی سه‌رفكرێت تا كۆتایی قه‌یرانه‌كه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌ هێل، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور 750 پزیشكی زاده‌ی ره‌وانه‌ی شاری دایجۆ كردووه‌ له‌گه‌ڵ 1400 پزیشكی سه‌ربازی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵام هێشتا ناتوانرێت كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ بكرێت.

تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته‌ 92 هه‌زار و 801 كه‌س و مردنیش 3 هه‌زار و 201 كه‌س.

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ دەسەڵات رادەست ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە لە حاڵی دۆڕاندنیدا لە هەڵبژاردنەكاندا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی ركابەرەكەی بكات.

ترەمپ وتویەتی پێویستە ئەوە ببینێت كە روو دەدات و گومانی دەربارەی وردی كارتەكانی دەنگدان لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە.

وتیشی: پێویستە ببینین كە چی روو دەدات گومانم هەیە لە كارتەكانی دەنگدان.

ترەمپ دەڵێت :لەكاتی فشاركردندا ناكرێت دەسەڵات رادەست بكرێت بەبێ كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و هەڵبژاردن دەبەمەوە بەبێ فراوانكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆرزگاركردن لە كارتی دەنگدان دەبێتەهۆی راست و دروستی، بەراستی گواستنەوە نییە، بەردەوام دەبم، كارتەكانی دەنگدان لە دەرەوەی كۆنترۆڵن، ئێوە دەزانن باشترم لە هەموو كەسێكی تر دیموكراتییەكان باش ئەوە دەزانن.

پێشتریش ترەمپ رەتیكردبووەوە پابەند بێت بە ئنجامی هەڵبژاردنەكانەوە و پێویستە ببینێت.

چەند جارێك ترەمپ بابەتی فراوانكردنی چوارچێوەی دەنگدانی لە رێگەی پۆستەوە وروژاندووە كە دەبێتەهۆی ساختەكاری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣٢ ملیۆن و ١٠١ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان