ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تووشبوونی 5 كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە عیراق ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 5 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە 5 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدای پایتەخت و نەجەف و كەربەلا و واست تۆماركراون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون 2 كەسیان لە واست و كەسێك لە بەغدا و كەسێك لە نەجەف و كەسێكی دیكە لە كەربەلا بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ئاماری وەزارەتەكە، تاوەكو ئێستا 26 كەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەم ژمارەیەش ڕێژەكە دەگاتە 31 كەس.

عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عیراق، بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەركرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕەزامەندی حكومەتی عیراق بڕیارماندا بەوەی سەرجەم خوێندكاران پۆلەكانی 9 و 12 بچنە نێو ئەزموونە گشتییەكانەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق لە نووسراوێكدا كە واژووی سوها خەلیل وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو خوێندكارانەی بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2020 – 2019 لە دەوام دانەبڕاون تا ئەو كاتەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەرجەم خوێندكاران مۆڵەت دران، سەرجەمیان بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكەن.

بەپێی زانیاییەكان، بڕیارە تاقیكردنەوە بۆ وانەی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ ئەنجام نەدرێت و بۆ قۆناغی 9ی بنەڕەتیش، هەردوو وانەی پەروەردەی ئیسلامی و عەرەبی، فیزیا و كیمیا تێكهەڵكێش بكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا سیستمێكی نوێی بەرگری لە عیراق جێگیر دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمەریكا بۆ پاراستنی سەربازەكانی چوار سیستمی بەرگری مووشەكی پاتریۆت ڕەوانەی عیراق دەكات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، دوو سەرچاوەی سەربازی ئەمەریكی و عیراقی ئەوەیان بۆ ئاژانسەكە پشت ڕاستكردووەتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دووان لە سیستمەكان گەیشتوون، كە یەكێكیان لە بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و یەكێكی دیكەشیان لە هەولێر جێگیركراوە.

ئاشكراشیانكردووە، دوو سیستمی دیكەش لە كوێتن و بڕیارە بەم زووانە بگەنە عیراق، بەڵام دیار نییە ئەو دووانە لە كوێ جێگیر دەكرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەرپرسانی عیراق نیگەران بوون بەو هەنگاوەی ئەمەریكا و ترسی ئەوەیان هەبووە ببێتە هۆی تووڕەبوونی ئێران و داوایانكردووە لەبەرامبەر ناردنی سیستمی بەرگری پاتریۆت، ئەمەریكا ژمارەی سەربازەكانی لە عیراق كەمبكاتەوە، ئەمەش لەپێناو ڕاگرتنی باڵانس و ساردكردنەوەی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، 83 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئامارێكی تری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە تۆماركردنی 83 حاڵەتی نوێ‌ كرد بە ڤایرۆسەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئامارێكی نوێی لەبارەی كۆرۆناوە لە وڵاتدا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، 83 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستییەوە دەستنیشان كراون كە بەمشێوەیەن: بەغدا رەسافە: 2 حاڵەت- بەغدا مەدینە توب:1 حاڵەت- بەغدا كەرخ: 11 حاڵەت- نەجەف: 5 حاڵەت- سلێمانی: 1 هەولێر: 18 حاڵەت- كەربەلا: 3 حاڵەت– بەسرە: 10 حاڵەت- سلێمانی: 14 حاڵەت- موسەنناك 12 حاڵەت- هەولێر: 10 حاڵەت- دهۆك: 2 حاڵەت “.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندرستی و ژینگەی عیراق” 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون كە دوو حاڵەتیان لە نەجەف و حاڵەتێك لە واست و حاڵەتەكەی تر لە دیالە تۆماركراوە، 9 حاڵەتی چاكبوونەوەی نوێ‌ تۆماركراون كە 6 حاڵەتیان لە نەجەف و 3 حاڵەتیان لە هەولێر بوون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 630 و لەو نێوەندەدا 46 حاڵەتییان گیانیانلەدەستداوە و 152 حاڵەتیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان